
دیمەنی غەززە دوای ئاگربەست. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دوای 734 ڕۆژ لە جەنگی غەززە، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕەکەی لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا ڕاگەیاند، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەکشێتەوە، هاوکارییەکان دەگەیێنرێتە کەرتەکە و بارمتە و دەستگیرکراوەکانیش ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی دوو ساڵەی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، سەرئەنجام بەهەوڵی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە پلانێکی 20 خاڵی ڕاگەیاندبوو، ئاشتی لە غەززە ڕاگەیێنرا و کۆتایی بە جەنگ هات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی ئۆکتۆبەر، بزووتنەوەی حەماس هەواڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد کە بەنێوەندگیریی قەتەر، تورکیا، میسر و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتن بە ڕێککەوتن، وەک هەنگاوی یەکەمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەش لەپاڵ کشانەوەی سوپای ئیسرائیل و گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ غەززە، ئەوانیش لیستی ئەو فەڵەستینیانەیان ڕادەستکردووە کە بەگوێرەی ئەم ڕێککەوتنە ئازاد دەکرێن.
لای خۆیەوە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کابینەی حکومەتەکەی بۆ پەسەندکردن و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی کۆتاییهێان بە جەنگی غەززە کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە خاوەنی پلانی ڕێککەوتنی کۆتاییهێنانی بە جەنگی غەززەیە و ئێستا سەرپەرشتیار و چاودێری ڕاستەوخۆی ڕێککەوتنەکەیە، بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، بارمتە و تەرمەکانی لای حەماس ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ڕادەستی ئیسرائیل دەکرێنەوە، بۆ ئەم ڕێککەوتنەش جیهان پشتیوانییەکی گەورەی کردووە، ئاشکراشیکرد کە لە داهاتوودا غەززە ئاوەدان دەکرێتەوە و ئاشتیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرقەرار دەبێت.
ترەمپ وتیشی، بە نەتەنیاهۆی وتووە ئیسرائیل ناتوانێت ڕووبەڕووی جیهان ببێتەوە و ئەویش ئەوەش باش دەزانێت، باوەڕیشی وایە لە داهاتوودا ئێرانیش دەبێتە بەشێک لە ئاشتیی.
لەلایەکی دیکەوە: کەناڵی ABCـی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کشانەوەی سوپای ئیسرائیل بۆ هێڵی جیاکەرەوە (ئەو هێڵەی حەماس و ئیسرائیل لەسەری ڕێککەوتوون) کەمتر لە 24 کاتژمێری پێدەچێت، کەناڵی CNNـیش بڵاویکردەوە، ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان کە ڕۆژی دووشەممەی بۆ دیاریکراوە، لەوانەیە پێش بخرێت و پێش ئەو وادەیە ئازاد بکرێن.
قۆناغی یەکەمی ئەم ڕێککەوتنە کە دوای دانوستانێکی چەند ڕۆژی لە شاری شەرەم شێخی میسر گەیشتە ئەنجام، زیاتر سەرنجی لەسەر ڕۆژ و هەفتەی یەکەمە واتە ئەمڕۆ تا پێنجشەممەی داهاتوو، لەم قۆناغەدا سێ هەنگاو دەبێت بنرێن، ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم: کشانەوەی سوپای ئیسرائیل بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ لە غەززە.
دووەم: ئاڵوگۆڕی بارمتە و دەستگیرکراوەکانی هەردوولا.
سێیەم: کردنەوەی سەرجەم دەروازەکان بەڕووی غەززەدا و گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ دانیشتووانەکەی
ئەو خاڵانەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەیانەوە قورس بووە و بۆ قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە هەڵگیراون:
٠ چەکدانانی حەماس
٠ چۆنییەتی بەڕێوەبردنی غەززە لە داهاتوودا
لە لێدوانێکی دیکەشیدا، ترەمپ بە ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ڕاگەیاند، بە ئەگەری زۆرەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی ئیسرائیل دەکات و لەوانەیە لە کنێست/پەرلەمانی ئیسرائیل وتارێک پێشکەش بکات، چونکە ئەوان دەیانەوێت سەرۆکی ئەمریکا لە کنێست وتارێک بخوێنێتەوە، ئەگەر ئەوانیش ئەوەیان بوێت بەدڵنیاییەوە ئەوە ئەنجام دەدات بۆیان.
لەبارەی مەترسی سەرهەڵدانەوەی جەنگیش لەدوای ئازادکردنی بارمتەکانی لای حەماس، ماڵپەڕی درۆپ سایت کە تایبەتمەندە بە کاروباری سیاسی و سەربازیی لە سەرچاوەیەکی وڵاتانی نێوەندگیرەوە بڵاویکردەوە، ترەمپ گەرەنتی داوە کە ئەگەر حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد بکات، ڕێگە بە ئیسرائیل نادات جارێکی دیکە شەڕ هەڵبگیرسێنێتەوە و دووبارە شەڕ لە غەززە دەستپێبکاتەوە.
باکگراوند: 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 حەماس لە کەرتی غەززەوە بە مووشەک و هێرشی وشکانی شارە دراوسێیەکانی ئیسرائیلی بە ئامانج گرت و بەهۆیەوە هەزار و 200 کەس کوژران، لە کاردانەوەی ئەو هێرشەشدا ئیسرائیل 733 ڕۆژ بەبەردەوامی هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆسەر ئەو شوێنانە ئەنجامدا کە گومانی دەکرد ئەندامانی حەماسی لێبێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلیش بۆسەر غەززە تا ئێستا 67 هەزار و 183 کەس کوژراون و 169 هەزار و 841 کەسیش برینداربوون کە زۆرینەیان ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ پارک لە گەڕەکەکانی سۆران دروست دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە ئاشکرا دەکات
- ڕاپۆرت
- 6 تشرینی یەکەم
جەژنی جەما؛ یەكێك لە جەژنە هەرە گرنگەكانی ئێزدییەكان