
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان نەدا و کەوتە هەفتەی داهاتوو. وەزیرێکی بەشدار لە کۆبوونەوەکەش بۆ دوو هۆکاری دەگەڕێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی کورد بەڵێنی خەرجکردنی مانگی هەشتی مووچەی خەڵکی کوردستانی دابوو، بەڵام ئەم هەفتەیە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڵێنەکەی نەبردە سەر و بڕیاری خەرجکردنی مووچەی نەدا.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و چەند وەزیرێکی دیکە بەشدار نەبوون، لەوانە: دوو وەزیری کورد، د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و د.هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق.
هۆکارە زانراوەکان؛ لەبارەی ئەوەی بۆچی بڕیاری خەرجکردنی مووچە نەدرا، وەزیرێکی حکومەتی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو، قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت دوو هۆکار هەیە:
یەکەم؛ هێشتا حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی خۆی نەکردووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستپێبکات.
دووەم؛ حکومەتی عێراق چاوەڕوانی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی هەشتی کوردستانە، سوودانی هەفتەی ڕابردوو ئەمەی بە وەزیرانی کورد گوتبوو.
بۆچوونی بەرامبەر؛ لەبارەی ناردنی داهاتی ناوخۆ، ئاڤا زانیویەتی حکومەتی کوردستانیش چاوەڕوانی ئەوەیە بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت ئینجا 120 ملیارەکە بنێرێت. لە مانگەكانی ڕابردووشدا هەروابووە بڕیاری خەرجکردنی مووچە دراوە دواتر داهاتی نانەوتی نێردراوە.
پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە نامەیەکی تایبەتدا بۆ سوودانی، پابەندبووی حکومەتی کوردستانی بە رێککەوتنەکان دووپات کردبووەوە، دڵنیایی دابوو ئامادەن مانگانە 120 ملیار دینار بنێرن تا دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە؛ لەبارەی ڕێککەوتنی کۆتاییش لەسەر داهاتی نانەوتی، سوودانی هەفتەی ڕابردوو لەسەر داوای مەسرور بارزانی بڕیاری دا شاندە دانوستانکارەکان دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە، حکومەتی کوردستانیش ئامادەیی دەربڕیوە شاند بنێرێت، بەڵام تا ئێستا بەغدا کاتی کۆبوونەوەکەی دیاری نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



