
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا 'مەهەپە'
ئاڤا نیوز
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا 'مەهەپە' پێشوازی لە ئاگربەستەکەی پەکەکە دەکات و دڵخۆشی خۆی بۆ وەڵامەکەی قەندیل بۆ بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەردەبڕێت. جەختیشی لەوە کردەوە ئەم هەنگاوە برایەتی کورد و تورک بەهێزتر دەکات.
بۆچی گرنگە: باخچەلی کە هەر لەسەرەتاوە لەسەر پێشنیازی ئەو پرسی چارەسەری ئاشتی و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە تورکیا دروست بوو، جارێکی دیکە پشتیووانی خۆی بۆ بەردەوامیدان بۆ هەوڵەکانی قۆناغێ گۆڕینی شەڕی چەک بۆ شەڕی سیاسی دووپات کردەوە.
لێدوانی فەرمی: باخچەلی بە ئاماژەدان بەوەی کە خەباتی کۆماری تورکیا لە دژی پەکەکە خەباتێکی ڕەوا و یاسایی و دادپەروەرانەیە، گوتی: دواجار بەرەبەیانی تورکیایەکی بێ تیرۆر لە سەدەی نوێدا هەڵهات و بەمجۆرە، ئاشتی و ئارامیی نەتەوەیی دروست دەبێت.
چی ڕوویدا؟ لە 27ی شووبات شاندی ئیمراڵی دوای سێ جار سەردانیکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمرالی، بانگەوازی ئۆجەلانیان خوێندەوە کە تێیدا داوای کرد "پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت".
باکگراوند: ڕێکخراوی پەکەکە لە 27-11-1978لە گوندی فیس سەر بە ناحیەی لیجەی ئامەد یەکەم کۆنگرەی خۆی بەست و ئامانجی دامەزراندنی کوردستانێکی گەورەتر بوو، دوای 47 ساڵ لەسەر داوای ڕێبەرەکەیان لە 27ی شووبات داوای هەڵوەشاندنەوەی کرا و قەندیل پێشوازی لە پەیامەکەی کرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە بەنزینخانەیەکی هەولێر سێ کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگی داهاتوودا دووسایدی گۆمەسپان - سماقووڵی تەواو دەبێت