
چەکدارێکی یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە ئاستی نێودەوڵەتی پەیامێک ئاڕاستەی بەغدا دەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزە چەکدارەکانی "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی"، سیاسەتمەدارێکی عێراقیش دەڵێت "بەپێچەوانەوە وڵات ڕووبەڕووی لێکەوتەی ترسناک دەبێتەوە".
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی عێراق، زیاتر لە 10 هەزار چەکدار لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کار دەکەن و پێداگرن لەسەر مانەوە لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت، ئەمەش جگە لە دەستەی حەشدی شەعبی کە زیاتر لە 250 هەزار ئەندام لەخۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: سەلیم جبوری، سیاسەتمەداری عێراقی ڕایگەیاند: تادێت گوشاری نێودەوڵەتی لەسەر بەغدا زیاتر دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق کە لەم دواییانەدا گورزی توندی بەرکەوتووە.
گوتیشی، عێراق لەبەردەم دۆخێکی سیاسی ئاڵۆزدایە، چونکە فشارە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان لەسەر حکومەتەکەی سوودانی زیادی کردووە ، تاوەکو پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران سنووردار بکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە بزووتنەوەی ئەنساروالله کە یەکێکە لە دیارترین گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: هێزەکانیان بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری چەکەکانیان بن و لە هیچ هەڕەشەیەکی دەرەکی و ناوخۆیی ناترسن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر گەڕەکێکی نوێ بۆ کریستیانەکان دروست دەکرێت
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی سکاڵای کاندیدەکان ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خانمانی عێراق پلەی سێیەمی وڵاتانی عەرەبی دەگرن لە جگەرەکێشاندا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە مووش کۆمەڵێک گەنج لە پایزدا گەشت دەکەن و وزە لە سرووشت وەردەگرن
27 تشرینی یەکەم

کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات لە یاری بۆکسێن دەبێتە پاڵەوانی جیهان
27 تشرینی یەکەم

پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
27 تشرینی یەکەم

ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە دەخورێت
27 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی ڕووسیا بۆ ئاڤا: پرۆسەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ عێراقییەکان ئاسان نییە
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی سکاڵای کاندیدەکان ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاندیدێکی ناسراوی لیستەکەی سوودانی لە کێبرکێی هەڵبژاردن دوورخرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بڕیاری زیادکردنی ڕسومات لەسەر گیراوەیەکی دەرمانی هاوردەکراو دەدات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی فاو لە بەسرە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانیان ئەنجام دا





