بەریتانیا بە زمانی کوردی پەیام بۆ کۆچبەران دەنێرێت: "دەکرێت دەستگیر بکرێیت و دەربکرێیت"
- هەواڵ
- 4 ئازار

ژمارەیەک پەنابەر کە لە کەنارە ئاوییەکانی بەریتانیا دەستگیر کراون
ئاڤا نیوز
پەڕەی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا، بە زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "ئەگەر بە نایاسایی بێیتە بەریتانیا، دەکرێت دەستگیر بکرێیت و دەربکرێیت".
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، بەریتانیا و فەرەنسا ڕێكکەوتنیان واژۆکردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی قاچخچێتی و بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلارییان بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی بەریتانیا لە پێگەی فەرمیی خۆی رايگەياندووە، لە ئەمڕۆوە لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیاوە، ڤیدیۆی هۆشیاری بڵاودەکەنەوە کە تەنیا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەیبینن، مەبەست لێی، ئاگادارکردنەوەی کۆچبەرانە لە درۆی قاچاخچییەکان سەبارەت بە سەلامەتی ڕێگای کۆچ.
لێدوانی فەرمی: ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، حکومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە هاوکارییەکان زیاد بکات بۆ ئەوەی بەدوای ئەو باندە تاوانکارانەدا بگەڕێت کە ئاسایشی سنوورەکان تێکدەدەن و ژیانی خەڵک دەخەنە مەترسییەوە.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی کیێر ستارمەر، نزیکەی 19 هەزار تاوانباری بیانی و ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نەبووە دیپۆرتکراونەتەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران، بەریتانیا و فەرەنسا لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتوون:
- یەکەیەکی نوێی پسپۆڕی هەواڵگری و پۆلیسی دادوەری لە شاری دانکخی فەرەنسا دادەمەزرێت ئەمەش بۆ خێراکردنی ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی قاچاخچییەکان.
- لیوایەکی تایبەت سەر بە پۆلیسی ناوخۆ دادەنرێت، هاوشێوەی ئەو لیوایەی لە کاتی ئۆڵۆمپیادی پاریسدا دانران و بەهۆیەوە ژمارەی پەڕینەوەی کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا کەمیکرد.
-ڕاهێنانکردن بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان زیاد دەکرێن بۆ ئەوەی لە ڕێگەی چاودێریکردنی سنوورە ئاوییەکان ڕێگری بکرێت لە گواستنەوەی کۆچبەران.
لەلایەکی دیکە: بەلەمێکی کۆچبەران بە 69 سەرنشینەوە کە نزیکەی 20 کۆچبەری کوردیشی تێدا بوو، لە نۆکەندی ئینگلیز کون بوو، دواتر پۆلیسی فەڕەنسا ڕزگاری کردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران






