
ئاڤا نیوز
زانایانی زانکۆی کوینزلاندی ئوسترالیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، زۆربەی سەوزەکان ڤیتامینیان تێدایە، بەڵام ڕیشاڵی خۆراکیی کەمیان تێدایە کە بۆ کارکردنی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە پێویستن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەوزە سەرچاوەیەکی نایابە بۆ هەردوو جۆر ڕیشاڵی تواوە و نەتواوە، ڤیتامین، کانزا و دژە ئۆکسێنەرە پێویستەکان، بەڵام هەموو سەوزەکان هەمان ڕێژەی ڕیشاڵی خۆراکییان تێدا نییە، بۆ نموونە خیار، تەماتە، سپێناخ، قارچک، بیبەر، کەلەرم و سەوزە گەڵادارەکان بەشی پێویست ماددەی ڕیشاڵی بۆ جەستە دابین ناکەن.
ئەمەش بزانە: زانایانی زانکۆی کوینزلاندی ئوسترالیا دەڵێن، دوو جۆر ڕیشاڵی خۆراکی هەیە "ڕیشاڵی تواوە و نەتواوە"، کە ئەرکی جیاوازیان هەیە.
ڕیشاڵی تواوە: کاربۆهیدراتێکی ئاڵۆز و بێ نیشاستەیە و دەتوانێت ئاو هەڵبمژێت و جیلاتینێک لە ڕیخۆڵەکاندا دروست بکات، سەرچاوەکانیشی بریتین لە میوە، سەوزە و پاقلەمەنییەکان، خواردنشیی یارمەتیی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا دەدات.
ڕیشاڵی نەتواوە: بارستەیەکی ڕیشاڵیی درشتە، قەبارەی پیسایی زیاد دەکات، کرداری هەرس باشتر دەکات، هەستی تێربوون درێژ دەکاتەوە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە، سەرچاوەکانی ئەم ڕیشاڵە بریتین لە گوێز، چەرەزات و بەرهەمە دانەوێڵەییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: پسپۆڕانی خۆراک پێیان وایە کەمی ڕێژەی ڕیشاڵی خۆراکی لەم بەرهەمانەدا نابێتە هۆی نەخواردنیان، بەڵکو هاوسەنگکردنی خۆراک لەڕێگەی خواردنی بەزالیا، ئەڤۆگادۆ، گێزەر، چەوەندەر، کودوی زەرد، پەتاتە و قەیسی زۆر پێویستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 12 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی
- کولتوور
- 38 خولەک لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوای هاوسەرگیری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوای هاوسەرگیری دەکات
38 خولەک لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجانی شارەزوو سەرقاڵی هەنار ڕنینن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ئاڤا کێشەی کارمەندانی تەندروستیی هەولێر و ڕاپەڕین چارەسەر دەکات
- تەندروستی
- 17 تشرینی یەکەم
بۆچی ژنان لە پیاوان زیاتر دەژین؟