ئاڤا نیوز
هەوڵێکی نوێ بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە هەیە کە بۆچی ژنان لە پیاوان زیاتر دەژین؟، توێژەران لێکۆڵینەوەیەکی نوێیان لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە بە کرۆمۆسۆم و پەیوەندی بە دی ئێن ئەیانەوە هەیە.
وێنە گەورەکە: بە زۆری لە هەموو وڵاتان و هەموو سەردەمەکان ژنان زیاتر لە پیاوان دەژین و تەمەندرێژترن. پێشتر چەندین هۆکار باس دەکران، لەوانە: پیاوان زیاتر جگەرە دەکێشن. زیاتر خواردنەوەی کحولی دەخۆنەوە. ڕەفتاری سەرکێشی و مەترسیداری زیاتر ئەنجام دەدەن.
لێکۆڵینەوەی نوێ: زانایان توێژینەوەی نوێیان ئەنجام داوە و دەڵێن: ئەگەر هەیە هۆکاری تەمەندرێژیی ژنان بە بەراورد بە پیاوان پەیوەندیی بە دی ئێن ئەیانەوە هەبێت و لەبەر کرۆمۆسۆمەکانیانە، چونکە ژنان دوو کرۆمۆسۆمی X ـیان هەیە و ئەمەش وا دەکات لە بەرامبەر گۆڕانەکانی تەمەن خۆڕاگرتربن و زۆرتر بژین.
زانیاریی زیاتر: زاناکان ئەوەش دەڵێن کە مەرج نییە ئەم هۆکارە تاکە هۆکار بێت بۆ تەمەندرێژیی ژنان و پێدەچێت هۆکاری دیکەش هەبن.
ئەمەش بزانە: نەک هەر لە ناو مرۆڤەکاندا، بەڵکو لە ناو ئاژەڵە شیرەدەرەکانیشدا مێینەکان لە نێرینەکان زیاتر دەژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 8 کانوونی یەکەم
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت





