ئاڤای خەڵک؛ لە ناوچەی پیشەسازی شەقڵاوە ئاوی ئاوەڕۆ تێکەڵ بە ئاوی خواردنەوە بووە
- تەندروستی
- 16 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە ناوچەی پیشەسازی شەقڵاوە، بەهۆی شکانی بۆریی ئاوی خواردنەوە، ئاوەکە تێکەڵ بە ئاوەڕۆ بووە، نیگەرانی پیشەوەرانی لی کەوتووەتەوە و داوای چارەسەر دەکەن، قایمقامی شەقڵاوەش دەڵێت بە زووترین کات چارەسەری دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی پێنج مانگە لە ناوچەی پیشەسازی شەقڵاوە، کێشەیەکی تەندروستی و ژینگەیی گەورە سەریهەڵداوە کە ژیانی پیشەوەران و دانیشتووانی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە. بەهۆی شکانی قفڵی بۆری بیرێکی ئاوەوە کە بۆ خواردنەوە بەکاردێت، ئاوی بیرەکە تێکەڵی ئاوەڕۆی ناوچەکە بووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی گوتەی پیشەوەران و دانیشتووانی ناوچەکە، ماوەی ئەم پێنج مانگە ناچار بوون یان لەو ئاوە پیسبووە بخۆنەوە یان بڕێکی زۆر پارە بۆ کڕینی ئاوی پاک خەرج بکەن. داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە قفڵەکە بگۆڕن و کۆتایی بەم کێشە تەندروستییە بهێنن.
لێدوانی فەرمی: کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزای شەقڵاوە، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "بەدواداچوونمان بۆ کێشەکە کردووە و دڵنیایی دەدەین کە بە زووترین کات دەست بە چاککردنەوەی بۆرییە شکاوەکە دەکەین و کێشەکە بە یەکجاری چارەسەر دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات





