
ئاڵای ئەمریکا لەسەر قۆڵی سەربازێک. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) چەند سەربازێکی ئەمریکی دەستگیرکردووە کە زانیاری نهێنی و کەلوپەلی سوپای ئەمریکایان بە چین فرۆشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: جیان ژاو، سەربازێکی ئەمریکییە و لە بنکەیەکی سەربازی لە واشنتن کاریکردووە، تۆمەتبارکراوە بەوەی لە مانگی تەمموزی 2024 هارد دیسکێکی نهێنی و کۆمپیوتەرێکی حکومەتی ئەمریکای بە بریکارە نهێنییەکانی چین فرۆشتووە و لەبەرامبەر ئەو کارەیدا 15 هەزار دۆلاری وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: پام بۆندی، داواکاری گشتی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون، تۆمەتبارن بە خیانەتکردن لە وڵاتەکەمان، چالاکانە کاریانکردووە بۆ لاوازکردنی تواناکانی بەرگری ئەمریکا و بەهێزکردنی نەیارەکانمان لە چین.
زانیاریی زیاتر: سەربازە ئەمریکییەکە لە دادگا تۆمەتبار کرا بە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ بەدەستهێنان و گواستنەوەی زانیاری بەرگری نیشتمانی، هەروەها بەرتیلدان و دزینی موڵکی حکومەت.
ئەمەش بزانە: دوو تۆمەتباری دیکە بە ناوەکانی لی تیان و ڕویو دوان کە سەرباز بوون لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI) بە تۆمەتی دزینی موڵکی حکومەت و بەرتیلدان دەستگیرکراون و ئەوەی دووەمیان زانیاریی سەربازیی هەستیاری پەیوەست بە تواناکانی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئەمریکا کۆکردووەتەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە سیستەمی چەکی سەربازی ئەمریکا، و لە نێوان تشرینی دووەمی 2021 و کانوونی دووەمی 2024ـدا ئەو زانیاریانەی بە چین فرۆشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ژێرخانی وزەی ئۆکرانیای کردە ئامانج
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەمخانی: مووشەک هێڵی سوورە و ئیسرائیل بێ ئەمریکا هیچ نییە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زانکۆیەکی ئەمریکا تەقە دەکرێت و دوو کەس دەکوژرێن
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی عێراقچی لە وتاردەران سڕییەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
خوشکەکەی کیم جۆنگ ئون هەڕەشە لە کۆریای باشوور دەکات






