دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: پێویستە ئافرەتان بەشداریی ڕاستەقینەیان لە حكومڕانی هەبێت
- کوردستان
- 8 ئازار

لۆگۆی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
ئاڤا نیوز
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی ژنان بەشداریی گەورەیان لە بەڕێوەبردن و حكومڕانی لەسەر ئاستی دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، كەچی هێشتا لە ئاست پێگە و ڕۆڵی ئافرەتان نییە و پێویستە بەشداریی ڕاستەقینەیان هەبێت.
وێنە گەورەكە: بەبۆنەی ڕۆژی 8ـی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەدات، ئافرەتانی کورد بەدرێژایی مێژوو ڕۆڵی گەورە و کاریگەریان هەبووە لە خەبات دژی چەوسانەوە و داکۆکیکردن لەمافەکانیان.
- هەمیشە ژنان هاوشانی پیاوان شانیان داوەتە بەر سەختییەکانی ژیان و لەخۆشی و ناخۆشیدا پێکەوە لەیەک سەنگەردا بوونە.
- ئێستا ژنان بوێرانەتر داکۆکی لەمافەکانی خۆیان دەکەن و خۆیان بەشدارن لەداڕشتن و هەمواری یاساکان و هەڵوەشانەوەی هەندێ لەو یاسایانەی کۆت و بەندی ئافرەتان دەکەن.
- ئێستا ژنان خۆیان بەشداریی گەورەیان هەیە لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانی لەسەر ئاستی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان کە هەرچەند هێشتا لەئاست پێگە و ڕۆڵی ئافرەتان نییە.
خاڵە نەرێنییەكان: بەداخەوە هێشتا حاڵەتەكانی کوشتنی ژنان، بەبیانووی جیاواز و ناو و ناتۆرەی بێ بنەما دەبیستین کە تەواو پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ناوەرۆکی ئایینە ئاسمانییەکانە.
- بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ کوشتنی ژنان و جیاوازیکردن نین بەرامبەر ژنان.
- پێویستە ڕۆڵی زیاتر بدرێتە بە ئافرەتان بۆ بەشداریی ڕاستەقینەیان لە حوکمڕانی و داکۆکیکردن لەمافەکانی خۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ خەڵکی باداوە بەدەست زبڵ و خاشاکی چەند گەڕێکی دیکەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت