نێچیرڤان بارزانی: كۆمەڵگەی پێشكەوتوو بێ مسۆگەركردنی ماف و ئازادیی ژن بەدی نایەت
- کوردستان
- 8 ئازار

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانازی به پێگه و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئافره‌تانى کوردستان دەکات و دووپاتیشی دەکاتەوە، بنیاتنانی کۆمه‌ڵگەیه‌کی دیموکراسی و پێشکه‌وتوو بێ مسۆگه‌رکردنی ماف و ئازاديی ژن و به‌هێزکردنی ڕۆڵ و پێگه‌ى له هه‌موو بواره‌کاندا، به‌دی نايه‌ت.
وێنە گەورەکە: بەبۆنەی 8ـی مارس، ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و جەختی لە پشتیوانیی ڕۆڵی کاریگەریی ژنان لە بنیاتنانی کۆمه‌ڵگەیه‌کی ئازادتر، دادپه‌روه‌رتر و پێشکه‌وتووتردا کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: ژن له کوردستان به درێژاییی مێژوو، له گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، هه‌روه‌ها له ته‌واوى کايهکانى ژياندا، ئاماده‌يى، ئازایه‌تی و خۆڕاگريی خۆی سه‌لماندووه.
- ژنان ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه له ڕۆڵی خۆیان له سیاسه‌ت، ئابووری، به‌ڕێوه‌بردن و په‌روه‌رده و به کارايى به‌شداريی له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا ده‌کەن.
- بۆ مسۆگه‌رکردنى مافه‌کانی ژن و پاراستنی له توندوتیژی و جیاکاری، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی له هه‌موو که‌رته‌کاندا، کاری هەمەلایەنە و زیاتر پێويسته.
- کۆتاییهێنان به توندوتیژی دژی ژنان، پاراستنی مافه‌کانیان و دابینکردنی ژینگه‌یه‌ک که به‌شداريی یه‌کسانیان له هه‌موو بواره‌کانى ژياندا مسۆگه‌ر بکات، به‌رپرسیاريهتییه‌کی گشتییه.
- کوردستان نموونه‌یه‌ک بێت له یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری و مافه‌کانی مرۆڤ.
- بنیاتنانی کۆمه‌ڵگەیه‌کی دیموکراسی و پێشکه‌وتوو بێ مسۆگه‌رکردنی ماف و ئازاديی ژن و به‌هێزکردنی ڕۆڵ و پێگه‌ى له هه‌موو بواره‌کاندا، به‌دی نايه‌ت.
- هه‌موو پشتگيرييهک بۆ به‌رده‌واميى ڕۆڵی کاریگه‌ریان له بنیاتنانی کۆمه‌ڵگەیه‌کی ئازادتر، دادپه‌روه‌رتر و پێشکه‌وتووتردا، دووپات ده‌که‌مه‌وه.
- پابه‌نديى به‌رده‌واممان دووپات ده‌که‌ینه‌وه بۆ چه‌سپاندنی کولتووری پێکه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی و یه‌کسانی. ههرچيمان له‌ده‌ست بێت درێخى ناکه‌ين بۆ بنياتنانى کۆمه‌ڵگەیه‌ک که تيايدا ژن هاوبه‌شێکی ڕاسته‌قينه بێت له دروستکردنی داهاتوودا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات




