
دەستەی کارگێڕی پێشووی یانەی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر، دەستیان لە کارکێشایەوە و لە ماوەى 45 ڕۆژى داهاتووشدا هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕیی یانەکە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمرۆ شەممە 08-03-2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کاتى کارگێڕى یانەى وەرزشى هەولێر کۆبۆوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە،
- "یانەى هەولێر وەک یانەى دایک و خاوەن مێژوویەکى پڕشنگدار و ناوێکى بەرز، لە سەرووى هەموومانەوەیە و ڕێگە نادەین ببێتە قوربانی".
- "ئامانجى هەموومان خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنى یانەکەبووە، لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێکمان بۆ باشترکردن و چاکترکردنى یانەکە بووە، بەڵام بە داخەوە گرفت و کێشەکان بەردەوامییان هەبووە، بۆیە پێویست بوو ئەمڕۆ هەر لە بنەڕەتەوە چارەسەری ئەو كێشانە بكرێت نەوەك بەشێوەیەكی كاتی".
- "یانەى هەولێر وەک یانەى دایک و خاوەن مێژوویەکى پڕشنگدار و ناوێکى بەرز، لە سەرووى هەموومانەوەیە و ڕێگە نادەین ببێتە قوربانی".
- "ئامانجى هەموومان خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنى یانەکەبووە، لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێکمان بۆ باشترکردن و چاکترکردنى یانەکە بووە، بەڵام بە داخەوە گرفت و کێشەکان بەردەوامییان هەبووە، بۆیە پێویست بوو ئەمڕۆ هەر لە بنەڕەتەوە چارەسەری ئەو كێشانە بكرێت نەوەك بەشێوەیەكی كاتی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا لە پێناو چارەسەرکردن و بنبڕکردنى کێشە و گرفتەكانی یانەكە و دابینکردنى ئایندەیەكی گەش و باشترکردنى ڕەوشی یانەکە، ئەو بڕیارانە درا:
یەکەم: سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کاتى کارگێڕى یانەى هەولێر، بە گشتیى دەستیان لە کارکێشایەوە و دەست لە کارکێشانەوەکەیان قەبوڵکرا.
دووەم: هەموو ئامادەکارییەک بکرێت بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى ئازادانەى دەستەیەكی تازەی كارگێڕی بۆ یانەی وەرزشی هەولێر، لە ماوەى مانگێک تا 45 ڕۆژى دیکە.
سێیەم: بۆ ئەو ماوەیە، واتا لە ماوەى ئەو مانگە تا 45 ڕۆژى داهاتوو کە پڕۆسەى هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، دەستەیەکى کاتى بۆ ئیدارەدانى یانەکە دەستنیشان کرا بەو مەرجەى کە نابێت خۆیان کاندید بکەن بۆ هەڵبژاردنى دەستەى کارگێڕى یانەکە، ئەوانیش بریتن لە بەڕێزان:-
1- تاهیر سابیر - سەرۆکى کاتى یانەى هەولێر.
2- زوبێر جەبار، ئەندامى کاتى دەستەى کارگێڕى.
3- د. سەرتیپ عومەر عەوڵا، ئەندامى کاتى دەستەى کارگێڕى.
4- د. ئیبراهیم محەممەد، ئەندامى کاتى دەستەى کارگێڕى.
5- د. شوان خالید، ئەندامى کاتى دەستەى کارگێڕى.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 1.8 ملیۆن دەنگدەری نوێ تۆمار کراون
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پەروین بوڵدان: شاندێکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی ئۆجەلان دەکات
- ببینە و ببیستە
- 59 خولەک لەمەوپێش
کارکردن لە ماستەر پلانی گەلی عەلی بەگ ڕاگیرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پشکنینێکی پزیشکی نهێنییەک لەسەر 'دڵ'ـی دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
10 تشرینی یەکەم
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
10 تشرینی یەکەم
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
10 تشرینی یەکەم
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
10 تشرینی یەکەم
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
9 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
پەروین بوڵدان: شاندێکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی ئۆجەلان دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی لقی 25 كەركووكی پارتی: دەنگەكانمان لە كەركووك زیاد دەكات