
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا پێگەی حووسییەکانی لە سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومان کرد ، ترەمپیش دەڵێت، دەبێت ئێران پشتیوانییەکانی بۆ حوسییەکان ڕابگرن.
چیرۆکی سەرەکی: فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆردومانی چەند پێگەیەکی حوسییەکانیان لە یەمەن کرد و بە پێی میدیای حوسییەکان تا ئێستا 9 کەس کوژراون و 9 کەسی دیکەش بریندارن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ فەرمانم بە سوپای ئەمریکا کردووە کە چالاکیی سەربازی یەکلاکەرەوە و بەهێز لە دژی تیرۆریستانی حووسی لە یەمەن دەستپێبکات.گوتیشی، وەڵامی جۆ بایدن بەرامبەر هێرشی حووسییەکان لاواز بوو، بۆیە حووسییەکان بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان.
لەبارەی زیانەکانی ئەمریکا بەهۆی حووسییەکانەوە، ترەمپ گوتی، هێرشی حووسییەکان بە ملیاران دۆلار زیانی بە ئابووری ئەمریکا و جیهان گەیاندووە و لە هەمان کاتدا ژیانی کەسانی بێتاوانی خستۆتە مەترسییەوە.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی ترەمپ:
هێرشی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە ئەمریکییەکان تەحەمول ناکرێ. ئێمە هێزی کوشندە بەرامبەریان بەکاردەهێنین تا ئەو کاتەی بە ئامانجەکەمان دەگەین.
جەنگاوەرە ئازاکانمان هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکە و سەرکردە و بەرگری تیرۆریستان ئەنجام دەدەن، بۆ پاراستنی سەروەت و سامانی ئەمریکا.
هیچ هێزێکی تیرۆریستی ناتوانێت ڕێگری لە کەشتییە بازرگانی و دەریاییەکانی ئەمریکا لە ڕێڕەوی ئاوییە جیهانییەکان بکات.
بۆ هەموو تیرۆریستانی حووسی، کاتی ئێوە تەواو بووە، و دەبێت هێرشەکانتان بوەستێنن، ئەگەر هێرشەکان نەوەستێنن، دۆزەخ بەسەرتاندا دەبارێت وەک ئەوەی پێشتر نەتانبینیبێت.
لە لایەکی دیکەوە: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرۆک ترەمپ پەیامێکی بەهێز و ڕوونی ئاڕاستەی تیرۆریستانی حووسی یەمەن کرد کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.
هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا و جیهان دەبێت بوەستێنرێن و ئێمە لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکەین. گەلەکەمان و ڕێڕەوی کەشتییەکان دەپارێزین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکرد کە پێکهاتبوو لە هێرشی ورد لە سەرانسەری یەمەن بۆ سەر ئامانجەکانی حووسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕێگریکردن لە دوژمنان و گەڕاندنەوەی ئازادی بۆ کەشتیوانەکان.
باکگراوند: بەهۆی هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و ڕاگرتنی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گرنگترین ڕێڕەوی بازرگانی نێودەوڵەتی، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێرشیان بۆسەر حوسییەکان لە کانوونی دووەمی 2023 دەستپێکرد.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
- جیهان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت
- جیهان
- 27 کانوونی دووەم
کەسێکی نزیکی سەرۆکی چین بە سیخووڕی کردن بۆ ئەمریکا تۆمەتبار کرا






