ئاڤا نیوز
ماوەی 10 ساڵە حکومەتی عێراق مووچە بێ هاوژینان و کەسانی کەمدەرامەت و بەساڵاچووانی ڕاگرتووە، ئێستا ئەو کەسانە لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوای بەدواداچوون بۆ چارەسەری کێشەکەیان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بۆ چارەسەری گرفت و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ کێشە داراییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سەردانی بەغدای کردووە، چەندین جاریش بابەتی بڕینی مووچەی چاوەدێری کۆمەڵایەتی خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆ بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێکی یەکجاری بۆ نەدۆزراوەتەوە و بێ ئەنجامە.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانە مووچەکانیان ڕاگیراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کەسانی بێ سەرپەرشت و بێ هاوژینان و بەساڵاچووان و کەسانی کەمدەرامەتن، چەندین جار بەڵێنی چارەسەری ئەو گرفتەی بە هەرێمی کوردستان داوە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمەڵێک لەو کەسانەی کە هاوژینیان نییە و تاکە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان ئەو 150 هەزار دینارەیە، داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوونیان بۆ ڕاگرتنی مووچەکانیان بکرێت، چونکە ئێستا بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی ئەو بڕە پارەیە بۆ پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی هەولێر و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ڕاگرتنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی لەپاڵ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان پرسی هەموو کۆبوونەوەکانمان بووە، ئێستاش مەلەفەکە لای شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانە و تاوەکو چارەسەرێکی یەکجاری بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی تورکیا سەرۆک پەرلەمان بە کوردی قسە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنە کاندیدێکی حیزبەکەی حەلبووسی بەبێ وێنە و دەنگ بانگەشە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئەپڵیکەیشنی مۆلیدەی من کارا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
16 تشرینی یەکەم
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
16 تشرینی یەکەم
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
16 تشرینی یەکەم
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
16 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 16 تشرینی یەکەم
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت