
دیمەنی دوای بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
دوای کۆتایی هاتنی ئاگربەستی غەززە، ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێرشی بۆسەر ئەو کەرتە دەستیپێکردەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کوژراو برینداران هەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای كۆتایی هاتنی ئاگربەستی غەززە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززەدەستیپێكردەوە.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر حەماس هەموو بارمتەکان ئازاد نەکات دەرگای دۆزەخ بەسەر غەززە دەکەینەوە.
لەبەرامبەردا بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەم کارەی ئیسرائیل ئێستا دەیکات پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززەیە و بەهۆیەوە بارمتەکان ڕووبەڕووی چارەنووسێکی نادیار دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێشتا نزیکەی 60 بارمتەی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە و لە ژێر دەستی حەماسدا ماون. ئیسرائیل لەو باوەڕەدایە کە لەم ژمارەیە 24 کەسیان زیندوون.
باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 شەڕ لە کەرتی غەززە هەڵگیرساوە و بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلیش لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 48 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 111 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون. لە 19-1-2025 ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیار بوو ئەم ڕێککەوتنە سێ قۆناغ لەخۆبگرێت و هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ بخایەنێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و نیشتەجێبوون دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی یەکەم
سەرکردەیەکی حەماس لە غەززە کوژرا






