
ئاڤا نیوز
بۆ مووچەی مانگی سێ شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت، لیستی مووچەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و تێبینییەکان چەند ڕۆژێک دەمێننەوە، هەوڵەکانیش بۆ ئەوەن پێش جەژن مووچە بدرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کێشەی مووچە لە نێوان هەولێر و بەغدا کەمبووەتەوە، بەتایبەت ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە لە سەرەتای ئەمساڵدا، کارکردکردن بە سیستەمی ئەلیکترۆنی پەیڕۆڵ و لەبەرچاوگرتن و جێبەجێکردنی تێبینی و سەرنجەکانی تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی لیستی مووچە خێراتر بکرێت و هاوشێوەی پێشتریش مووچە زۆر دوانەکەوێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتێکدا ئەمڕۆ سێشەممە 18-03-2025 كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو هات، هەر ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی سێ بەتەواوی ئامادەکرا و بۆ بەغدا نێردرا. کاتژمێر 7:00ی ئێوارە تیمێکی وەزارەتی دارایی کوردستان بە فڕۆکە بەرەو بەغدا بەڕێکەوت، لیستی مووچەیان لەگەڵ خۆیان برد و چەند ڕۆژێک لە بەغدا دەەمێننەوە، بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیار و تێبینییەک کە لەسەر لیستەکە هەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: "لە لیستی مانگی سێدا هیچ کەموکوڕییەک نییە و بەو جۆرە ئامادەکراوە کە وەزارەتی دارایی عێراق دەیەوێت، سەرجەم تێبینییەکانی تەیف سامی ئەلف تاوەکو یا لەبەرچاوگیراون، هیچ بیانوویەکمان بۆ وەزارەتی دارایی و تەیف سامی نەهێشتووەتەوە".
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە ئێستا تەیف سامی بە گەشتێک لە سویسرایە و لە کۆنفراسنێکی تایبەت بە قەرز بەشدارە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراق خۆی سبەی دەست بە وردبینیکردن لە لیستی مووچە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئێستا وەزارەتی داراییی بە ڕژدی کار بۆ ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ی مانگی دوو دەکات کە داهات و خەرجییەکانی حکومەت دەگرێتەوە، بۆ ئەوەی لەم ڕۆژانە بۆ بەغدا بنێردرێت وەک سێیەم ئەرک بەرامبەر بەغدا بۆ ناردنی مووچە. دوو ئەرکەکەی دیکەش ناردنی لیستی مووچە بێ کەموکوڕی و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆن، دوێنێش وەزارەتی دارایی کوردستان 50%ی داهاتی باج و گومرگی بۆ بەغدا نارد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون





