سەرۆکوەزیران و مایکل واڵتز جەخت لە پێکهێنانی کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا دەکەنەوە
- کوردستان
- 21 ئازار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مایکل واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە تەلەفۆن لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا قسەیان کردووە، باسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کراوە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی مانگێک و 20 ڕۆژە پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی هەموار کردوەتەوە، بەڵام بەهۆی چەند بەربەستێک نەتوانراوە نەوت هەناردەی بەندەری جەیهان بکرێتەوە. لە لایەکی دیکەوە دانیشتنەکانی نێوان پارتی و یەکێتی گەیشتوون بە قۆناغی کۆتایی و پێکهێنانی کابینەی نوێ نزیک بووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ مایکل واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کردووە. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە باسی چوار تەوەر کراوە.
٠ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمریکا.
٠ هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
٠ پێویستە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە لە نزیکترین کاتدا.
٠ پێشهات و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە تاوتوێ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی حەماس دەکەم
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەورەترین سەرچاوەی ئاوی شیرین لە ئێران بە تەواویی وشک بووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سەنگافوورەوە بۆ کوردستان؛ وانەکانی بنیاتنانی دەوڵەت لە نێوان مەسرور بارزانی و لی کوان یو
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرازیل کانزای ژێر زەوی وڵاتەکەی وەک کارت بەرامبەر ئەمریکا بەکاردێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سویسرا ملیارەها دۆلار تەرخان دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی پەناگەکانی
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە عێراق ڤیدیۆی نیشاندانی شوێنە هەستیارەکانی جەستە بەناوی ڕیکلامەوە قەدەغە کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دوو گەڕەکی خورماڵ کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییان هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی ئامەد سپۆر درێسێک پێشکەش بە ئیسماعیل بێشکچی دەکات






