دیمەنی شاری دهۆک. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
گەورەترین پارکی نیشتمانی بە گوژمەی 135 ملیار دینار لە دهۆک دروست دەکرێت کە هەموو مەرجە گەشتییارییەکانی تێدا دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی کار و پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان، پارکی نیشتمانی لە دهۆک دروست دەکرێت و دەبێتە گەورەترین پارک لەسەر ئاستی پارێزگاکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پارکە لەسەر ڕووبەری یەک ملیۆن و 250 هەزار مەتر دووجا، بەگوژمەی 135 ملیار دینار دروست دەکرێت، کە لە مانگی 10ـی ساڵی ڕابردووەوە دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کراوە و تاوەکو ئێستا 5%ـی کارەکانی تەواو بووە و دەبێت تاوەکو ساڵی 2028 بخرێتە خزمەت خەڵکی شارەکە.
ئەمەش بزانە: ئەم پارکە دەبێتە پڕۆژەیەکی گرنگی گەشتیاری و کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر ژینگەی شارەکە.
زانیاریی زیاتر: 70%ـی پڕۆژەکە لە ئاو و سەوزایی پێکدێت. هەروەها ژمارەیەک لە هۆتێل و مۆتێل، نافورەی ئاو، شوێنی وەرزش و هۆڵی لەشجوانی، پارکی ئۆتۆمبێل و پایسکل و شوێنی یاری منداڵانی تێدا دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوفاتی 11 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە دیمەشق دۆزرایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میوە و سەوزە لە کۆبانێ نەماون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات






