
رێورەسمێكی ئاینی سابیئەی مەندائییەكان- وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی هێرشی چەکداری کرایە سەر پەرستگەیەکی پێکهاتەی سابیئەی مەندائی لە عێراق، تووڕەیی پەیڕەوانی ئەو ئایینزایە زیاتر دەبێت و حکومەتی عێراق بە بەرپرسیار لە پاراستنی گیانیان دادەنێن.
چیرۆکى سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی 08-03-2024، لە پارێزگای میسان لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرش کرایە سەر پەرستگەیەکی سابیئەی مەندائی و دوو لە پاسەوانەکانی ئەو پەرستگەیە بە سەختی بریندار کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەیی پێکهاتەی سابیئەی مەندائی ئەنجوومەنی گشتیی رووحانیی ئەو پێکهاتەیە لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێن: حکومەتی عێراق بە بەرپرسیار لە پاراستنی گیانی پەیڕەوانی سابیئەی مەندائی دەزانین، داوا دەکەین بە زووترین کات بکەرانی ئەو کارە دەستگیر بکرێن.
لەلایەكی دیكەوە: لێژنەی ئامادەکاریی کۆبوونەوەی مەندائیی دیموکراتەکان لە کەنەدا دەڵێت: لایەنێکی باڵادەست ئەو هێرشە ترسنۆکانەی کردووەتە سەر پەرستگەیەکمان، ئەمە کاریگەریی لەسەر پێکەوەژیان و برایەتی هەیە لە عێراق.
باکگراوند: سابیئەی مەندائییەکان پەیڕەوی ئایینی پێغەمبەر یەحیا دەکەن، لە عێراق ژمارەیان بۆ خوار 15 هەزار کەس کەمبووەتەوە، لە پارێزگاکانی میسان، کەرکووک و زیقار نیشتەجێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 22 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە






