
وێنە- AFP
ئاڤا نیوز
ئێران بڕی سێ ملیۆن تومەن، وەک سزای سەرپێچیی "پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی" بەسەر ژنانی ئێران دا دەسەپێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمیر حوسێن بانکی پوور ، ئەندام پەرلەمانی ئێران، هەموارکردنەوەی یاسای "باڵاپۆشی و پاکیزەیی" ڕاگەیاند، بە دانانی سزای سێ ملیۆن تومەن (55 دۆلار) بەسەر هەر ژنێک کە سەرپێچی بکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ئەو بڕیاڕە نوێیە، هەر ژنێکی ئێرانی سەرپێچی ئەو بڕیارەی حکومەتی ئێران بکات، ڕاستەوخۆ بڕی سێ ملیۆن تومەن لە هەژمارە بانکییەکەی دەبڕدرێت، ئەگەر پارە لە هەژمارەکەیدا نەبێت، ئەوا بە قەرز لەسەری هەژمار دەکرێت.
پێدراوە ڕاستەکان: ئەم ڕەشنووسی یاسایە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەنێردرێتە ئەنجوومەنی چاکسازی دەستوور و"دوای نەورۆز جێبەجێ دەکرێت کە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوو کۆتایی دێت.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای چڕبوونەوەی گوشارەکانی حکومەت، نارەزایەتییەکانی کچان و ژنانی ئێرانی " لە دژی باڵاپۆشی زۆرەملێ" تایبەت لە دوای گیانلەدەستدانی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "ژینا ئەمینی بە شێوازی جیاواز بەردەوامە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم





