
کێڵگەیەکی بە مین چێنراو لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی تەقینەوەی مین لە گوندی سیامێوەی سەر بە قەزای پێنجوێن، کەسێک گیانی لەدەستدا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە گوندی سیامێوەی سەر بە قەزای پێنجوێن، هاوڵاتییەک بەناوی 'هاوکار ساڵح' گیانی لەدەستدا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەوت لە شارۆچکەی سەیدسادق بە پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاندووە، دوای ڕووداوەکە، تەرمی گەنجەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق، دواتر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی لە سلێمانی کراوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی توێکاری جەستەیی و ڕادەستکردنەوەی بە کەسوکارەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کاروباری مین، بەردەوامن لە پاککردنەوەی زەوییە مینڕێژکراوەکان، بەڵام هێشتا 200 ملیۆن مەتر دووجا زەویی مینڕێژکراو لە هەرێمی کوردستان ماوە کە پاکنەکراوەتەوە.
باکگراوند: لەکاتی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، ڕووبەرێکی زۆری خاکی هەرێمی کوردستان مینڕێژ کرا، سەرەڕای هەوڵی بەردەوام بۆ پاککردنەوەی کێڵگەمینییەکان، هێشتا ڕووبەرێکی فراوان پاکنەکراوەتەوە بەتایبەت لە قەزای پێنجوێن و دەڤەری باڵەکایەتی.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 9 خولەک لەمەوپێش
فیلمی بەرازیلییە شینەکە لە ژمارەیەک پلاتفۆرمی جیهانی دادەنرێت
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک ڕێگری دەکرێت ئاڵای کوردستان بخرێتە دەستی پەیکەری پێشمەرگە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشبینی دەکرێت 200 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵ سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن





