
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کوژرانی شەش چەکداری داعشی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا لە بیابانی سەرسار ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سنووری پارێزگاکانی دیالە، ئەنبار، سەڵاحەددین و نەینەوا ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان بۆ سەر چەکدارانی داعش و دۆزینەوەی حەشارگەکانیان دەستپێکردووە.
بۆچی گرنگە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە جوڵەی چەکدارانی داعش لە سنووری چەند پارێزگایەک و بەتایبەت ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان پێدەگوترێ لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان زیادی کردووە، ئەمەش بووەتە مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاندووە "تونێلێکی گەورەی چەکدارانی داعش لە بیابانی سەرسار بە چوار مووشەک کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە شەش چەکدار کوژراون."
ئەمەش بزانە: بیابانی سرسار دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای تکریت و باکووری پارێزگای ئەنبار و گەورەترین بیابانی سروشتییە لە عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات