
كاركردن لە شەقامی خێرای 100مەتری سلێمانی
ئاڤا نیوز
شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، كاركردن لە شەقامی خێرای 100مەتری چڕكراوەتەوە و بەشەو و بەڕۆژ كاری تێدا دەكرێت، دەستیشكراوە بە دروستكردنی گەورەترین یەكتربڕی شەقامەكە كە دەبێتە گەورەترین یەكتربڕ لە شاری سلێمانی.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی بایەخدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سێكتەری ڕێگاوبان، لە مانگی تەمموزی 2020، بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی یاخود ئۆتۆبانی بابان دانرا، كە بەچەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت، گوژمەی جێبەجێكردنی پڕۆژەکەش 400 ملیار دینارە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەسەرپەرشتی تیمی ئەندازیارانی شارەوانی لەكاتژمێر 3ـی شەوەوە دەستكراوە بە كاركردن لە یەكتربڕی ژمارە یازدە لە شەقامەكە كە دەكەوێتە تاسڵوجە و دەبێتە گەورەترین یەكتربڕی شاری سلێمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەكتربڕەكە بەشێوەی دایڕێکشناڵ دیزاین کراوە بە سێ ئاستی بەرزی، لە چوار پرد پێکهاتووە A,B,C,D،پردی ژمارە D کە لە ئاڕاستەی سلێمانی بۆ کەرکووک گەڕانەوەیە بۆ ئاڕاستەی سلێمانی، بەدرێژایی 105 مەتر و پانی 14 مەتر ئەمشەو دەستكرا بە كۆنكرێتكردنی كە سەرووی هەزار مەتر سێجا دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەم كاروانی ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانی گەشتیان كردبوو گەیشتەوە هەولێر
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە مەخموور زەویی نیشتەجێبوون کێشەی بۆ ژمارەیەک هاووڵاتی دروستکردووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن