
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی لەمیانی کردنەوەی بارەگای ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی حیزبەکەی
ئاڤا نیوز
لە ڕێوڕەسمێكدا بارەگای مەكتەبی ڕێكخستنی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری كەركووك كرایەوە و بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی حیزبەكەش دەڵێ، پارتی هەر لە كەركووك بووە و دەشبێت.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەر بارەگاکانی پارتی لە کەرکووکدا گرت. دوای شەش ساڵ و بەدیاریکراوی لە 26-11-2023، پارتی بارەگای لقی سێی خۆی لە شاری کەرکووک بە هەڵدانی هەزاران ئاڵای کوردستان کردەوە، کە لەسەر ئەرکی خۆیشی بارەگاکەی نۆژەنکردەوە، ئەمڕۆ شەممەش بە کردنەوەی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێگە و هەبوونی سیاسی و جەماوەری خۆی لە پارێزگاکە پتەوتر دەکات.
لێدوانی فەرمی: فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی لە ڕێوڕەسمەكەدا ڕایگەیاند: ئێمە هەر لە كەركووك بووین و لە كەركووكیش دەبین، ئەگەر بە جەستەش بۆ ماوەیەك لە كەركووك نەبووبین بە چەند هۆكارێك، بەڵام هەمیشە ڕێكخستن و بیروباوەڕی كوردایەتی كە بیروباوەڕی ڕێبازی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانە، ڕەگ و ڕیشەی لە كەركووك هەبووە و دەشمێنێ و ڕۆژ بە ڕۆژیش زیاد دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی دیکە لە قسەکانی فازڵ میرانی:
- كە باسی كەركووك دەكەین وا باشترە یادی ئەو كەسانە بكەین كە سەرقافڵە بوون لە خەباتی پارتایەتی و كوردایەتی و شۆڕشگێڕی لە كەركووك.
- ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان بە بەهێز دەزانن، لەسەر حیسابی كەموكوڕییەكانی كوردە، ئەگینا هیچ كاتێك ئەوەندە بەهێز نەبوون كە بتوانن نكۆڵی لە دەستوور و پەیمانەكانی دوێنێ و پێكەوەژیان بكەن، تەنانەت وا خۆیان دەبینن كە دەتوانن حوكم لەسەر شێوەی دابەشكردنی مووچە و داهاتی وڵات بكەن، بوونی ئێمە لە كەركووك بەمشێوەیەی ئێستا هێزێكی دیكە دەداتە پێكەوەژیان، خۆزگەم دەخواست نوێنەرانی حیزبەكانی دیكەی كوردستان لەم ڕێوڕەسمە ئامادە بووبان، كەواتە پارتی دەبێت بە ئەركی ئەم پێكەوەییە هەڵسێت و جارێكی دیكە سەرجەم پارت و پێكهاتەكان كۆبكاتەوە.
- پارتی ڕژدە لەسەر ئەوەی بەخۆداچوونەوە بكرێت لە كوردستان، هەرچی پێویستە بكرێت بۆ یەكڕیزی و گەڕانەوەی هێزی كوردستانی لە پەلەكردن خستنەسەركاری پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەت.
- سەرەڕای بوونی سەرجەم پێكهاتەكان؛ كەركووك هەر كوردستانییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات




