
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ
ئاڤا نیوز
لە میانەی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لێکرد کێشەکانی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا چارەسەر بکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 7-4-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بۆ دووەم جار دوای دەستبەکاربوونی پێشوازی لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و کۆبوونەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو کۆبوونەوەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باسی لە پەیوەندی خۆی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد و داوای نەتانیاهۆ کرد کێشەکانی لەگەڵی چارەسەر بکات و بە عەقڵانیی مامەڵە بکەن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکی زۆرباشم لەگەڵ پیاوێک هەیەبەناوی ئەردۆغان، خۆشم دەوێت و ئەویش منی خۆشدەوێت، ئەوەش میدیاکان توڕە دەکات".
گوتیشی، ئیسرائیلییەکان هەر کێشەیەکیان لەگەڵ تورکیا هەبێت دەبێت بە عەقڵانی چارەسەر بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، نامانەوێت سووریا لەلایەن هیچ لایەنێکەوە بەکاربهێنرێت بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل بە تورکیاشەوە، پەیوەندییە پتەوەکەی ئەنقەرە و واشنتن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە کێشەیەک.
زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل نیگەرانە لە بەرەوپێشوەچوونەکانی تورکیا و بڕیاری دامەزراندنی دوو بنکەی سەربازی لە سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە ئیسلام ئاباد؛ 30 کەس کوژران






