
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوای سەردانێکی نائومێدکەر بۆ واشنتن، ئەمریکا بەجێدەهێڵێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی تایمز ئۆفی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، سەردانەکەی نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی نائومێدکەر بووە بۆی چونکە لەو سەردانەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردەوە باج لەسەر ئیسرائیل هەڵبگرێت و دەستپێکردنی دانووستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ''ڕۆژی شەممە دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەستپێدەکەین و کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگمان لەگەڵ ئەو وڵاتە دەبێت بەڵام ئەگەر دانووستان سەرنەگرێت ئەوا ڕۆژێکی خراپ دەبێت بۆ تاران''.
لەلایەکی دیکەوە: نەتانیاهۆ گوتی، ئەگەر ڕێگەی دیپلۆماسی سەرنەگرێت ئەوەی گرنگە بەهەرجۆرێک بێت دڵنیابین ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
زانیاریی زیاتر: نەتانیاهۆ داوای لە ترەمپ کرد باجی %17 لەسەر ئیسرائیل لاببات بەڵام ترەمپ ڕەتیکردەوە و گوتی، ئەمە سیاسەتی نوێی ئەمریکایە هاوکات گوتی، لەبیرت نەچێت، ئێمە زۆر یارمەتی ئیسرائیل دەدەین، ساڵانە 4 ملیار دۆلار دەدەین بە ئیسرائیل، ئەوەش پارەیەکی زۆرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە ئیسلام ئاباد؛ 30 کەس کوژران






