
سەرۆک بارزانی - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
سه‌رۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ یانه‌ی دهۆک دووپات ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت، بینه‌ری یاری نێوان دهۆک و قادسییه‌ی کوه‌یت ده‌بێت، یاریزانانی دهۆکیش پشتیوانی سەرۆک بارزانی بە گه‌وره‌ترین پاڵپشتیکار و هانده‌ر دەزانن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ کاتژمێر 7:45 خولەکی ئێوارە یانەی دهۆک لە یاریی چوونی فاینەڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەبێتە مێوانی قادسیەی کوەیتی، دەیانەوێ بۆ یەکەمین جار لە مێژوو بچنە سەر سەکۆی نازناوەکە و 15ـی ئەم مانگە لە نێو خاکی خۆیان و لەبەردەم هەزاران هاندەردا جامەکە بەرز بکەنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئه‌مڕۆ سه‌رۆک بارزانی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د. عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆک ئەنجامدا که بۆ هاندانی یانه‌ی دهۆک له جامی که‌نداوی یانه‌کان له‌و وڵاته‌یه. سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ یانه‌ی دهۆک دووپات کرده‌وه.
زانیاریی زیاتر: سه‌رۆک بارزانی به پارێزگاری دهۆکی ڕاگه‌یاندووە، له نزیکه‌وه بینه‌ری یاری نێوان دهۆک و قادسییه ده‌بێت و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ یانه‌ی دهۆک ده‌خوازێت، هەروەها پیرۆزبایی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌ورانه‌ی کرد که یانه‌ی دهۆک به‌ده‌ستی هێناون و توانیویه‌تی بگاته یاری کۆتایی جامی که‌نداوی یانه‌کان.
لەلایەکی دیکەوە: یاریزانانی یانه‌ی دهۆک که له کاتی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی و د. عه‌لی ته‌ته‌ر ئاماده‌بوون، به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازییان له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه کرد و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی و دووپاتیان کرده‌وه که ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی سه‌رۆک بارزانی ده‌بێته گه‌وره‌ترین پاڵپشتیکار و هانده‌ر بۆ یانه‌ی دهۆک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی و حەلبووسی جەخت لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کانێکی وڵاتی کۆنگۆ 32 کەس گیانیان لەدەستدا
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کاسبکارێک له هه‌ولێر پاره‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و به دوای خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەو پەنابەرە كوردانەی ڕوویان لە بەریتانیا كردووە و دەستگیركراون
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حەجخوازان ڕاستەخۆ لەڕێگەی کورتەنامەوە ئاگاداری گەڕانەوەی ناوەکانیان دەبن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ قەزای بنەسڵاوە 11 ساڵە چاوەڕێی تەواوبوونی قوتابخانەیەک دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بەشداری سەرۆک بارزانی شەشەمین کۆڕبەندی MEPS لە دهۆک بەڕێوەدەچێت






