
ڕاڕەوی ڕاكردنی هاووڵاتیان لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان کە هاووڵاتییەکی بیانی لە شوێنەکە ڕادەکات بە مەبەستی وەرزشکردن
ئاڤا نیوز
ڕاڕەوی ڕاكردنی هاووڵاتیان لە پاركی سامی عەبدولڕەحمان نۆژەن دەكرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر تەندەری پرۆژەكە ڕادەگەیەنێت.
وێنە گەورەكە: ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان بە مەبەستی دابەزاندنی كێشیان و باشتركردنی تەندروستییان، ڕوو لە ڕاڕەوی وەرزش و ڕاكردن نێو پاركی سامی عەبدولڕەحمان دەكەن لە شاری هەولێر، ئێستاش تارتانی شوێنەكە كۆن بووە و پێویستی بە نۆژەنكردنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستە بەشی هونەری و سەرپەرشتیی پرۆژەكان لە سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر بەنووسراوی فەرمی بانگەوازییەك بۆ سەرجەم كۆمپانیا و بەڵێندەرەكان بڵاودەكاتەوە.
نووسراوی فەرمی: شارەوانیی هەولێر بە نووسراوێكی فەرمی كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، كەمكردنەوەی نهێنی ڕادەگەیەنێت بۆ پرۆژەی هەڵگرتنی تارتانی كۆن و دووبارە دانانەوەی تارتانی شوێنی وەرزشكردن لەنێو پاركی سامی عەبدولرەحمان، داواش لە هەر بەڵێندەر و كۆمپانیایەك دەكات كە ئارەزووی بەشداربوونی هەیە، سەر لە بەشی ژمێریاریی سەرۆكایەتییەكە بدات بەمەبەستی وەرگرتنی وێنەیەك لە تەندەر و مەرجەكانی بەڵێندەرایەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوا مۆڵەت بۆ بەشداربوون لە تەندەرەكە ڕۆژی یەكشەممە ڕێككەوتی 27-4-2025 كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆیە، بەو مەرجەی كۆمپانیا و بەڵێندەران ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بهێنن و لەماوەی 120 ڕۆژ پرۆژەكە تەواو بكەن، لەبەرامبەر دواكەوتنی هەر ڕۆژێكی پرۆژەكە بڕی 600 هەزار دینار لە كۆمپانیای جێبەجێكار وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا فێڵێكی دیکە لە بازاڕی کڕین و فرۆشی ئۆتۆمبێل ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی زاخۆ داوایەک لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی زاخۆ داوایەک لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەخیلەی منداڵە بەخشندەکانی پێشکەشی قوتابییانی قوتابخانەی قەندیل کرد
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی جەخت لە مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی سووریا دەکاتەوە






