
وێنە- گێتی
ئاڤا نیوز
بۆ ئەوەی بەتەواوەتی سوود لە ڕۆژوو وەربرگریت، بۆ بواری تەندروستی دەبێت چەندین ڕێنمایی هەیە جێبەجێی بکەیت، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بتوانیت بە گشتی سوود لە ڕۆژووەکەت ببینیت.
وێنە گەورەکە: پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە ڕۆژووگرتن سودی زۆرە، باڵام  ئەم سوودانە تەنها لە ڕێگەی نەخشەیەکی تایبەت و تەندروستەوە بەدەست دێت، کە ئەم خاڵانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:-
1-خواردنی نانی پارشێو دەبێت بە ڕێژەیەکی مامناوەند بێت و خواردنە تەندروستەکان لەخۆ بگرێت.
2-پێویستە لە کاتی بەڕۆژووبوندا چالاکی جەستەیی مامناوەند بکرێت، دوور بکەوێتەوە لە خەوی زۆر و ناچالاکی.
3- دووربکەوەرەوە لە ڕەفتارە زیانبەخشەکانی وەک جگەرەکێشان و نێرگەلە و مانەوە بەدرێژایی شەو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتێک ئەم خاڵانەت جێبەجێ کرد ئینجا ڕۆژووگرتن سودی دەبێت لەسەر تەندروستی جەستە:-
1-    باشترکردنی تەندروستی خوێن.
2-    بەدەستهێنانی هاوسەنگی لە ڕێژەی چەوری لەشدا. 
3-    دابینکردنی ئاسوودەیی پێویست بۆ سیستەمی جۆراوجۆری لەش دوای کارکردن بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بە درێژایی ساڵ.
4-    هاوسەنگکردنەوەی پرۆسەی بنەڕەتی جەستە و گەڕانەوەیان بۆ دۆخی ئاسایی.
5-    جەستە ڕزگاری دەبێت لە هۆکارەکانی نەخۆشی وەک هەوکردن.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی شارەزایانی بواری خۆراک، ڕۆژووگرتن بە پلەی یەكەم یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات بۆ بەدەستهێنانی وزە لە ماوەی ڕۆژوو گرتندا، ئەمەش یارمەتی لەش دەدات لەو ژەهرانەی لە چەوریدا هەڵگیراون و بەم شێوەیەش بەشدارە لە دابەزاندنی كێش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
 - وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق وەڵامی ڕاپۆرتی میدیایەکی ئەمریکی دەداتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
 - ئەمریکا یاسای قەیسەر لەسەر سووریا هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
 - سەرۆك بارزانی: مێژوو ئیسپاتی کردووە یەکلایەن ناتوانێت حوکمی عێراق بکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
 - ترەمپ: بیرم لە هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا نەکردووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
 - سزاکانی ئەمریکا کێشە بۆ مووچەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا دروست دەکات- 6 کاتژمێر لەمەوپێش 
 - شەپۆلی سەرما و سۆڵە و بەفربارین باکووری کوردستانی جوانتر کردووە- 12 کاتژمێر لەمەوپێش 
 - لە هەولێر دوازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتیی بە بەشداری هەزاران كەس بەڕێوەچوو- 14 کاتژمێر لەمەوپێش 
 - هەوڵێکی نهێنی ئەمریکا بۆ ڕفاندنی سەرۆکی ڤەنزوێلا شکست دەهێنێت- 30 تشرینی یەکەم 
 - مێژووی گوندەکانی هەورامان بە دۆکیۆمێنت دەکرێت- 30 تشرینی یەکەم 





