
ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی دانووستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە عومان، تاران پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دووپاتکردەوە.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی شەممە 12-4-2025، شاندی دانووستانکاری ئێران و ئەمریکا لە شاری مەقەستی عومان یەکەم دانووستانی ناڕاستەوخۆ دوای زیادبوونی ناکۆکییەکانی هەردوولا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران ئەنجام دەدەن.
لێدوانی فەرمی: چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی دانووستانەکان ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بە هەموو توانایەکمانەوە هەوڵ دەدەین لەو دانووستانانە دەسەڵات و هێز و بەرژوەندی خۆمان دەپارێزین.
ئەمەش بزانە: ئێران بە نوێنەرایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمریکاش بە نوێنەرایەتی ستیف ویتیکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست بە دانووستانی ناڕاستەوخۆ دەکەن.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: پێشىینی دەکرێت دوای دەستپێکردنی دانووستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان نوێنەری ئەمریکا و ئێران، هەر ئەمڕۆ دانووستانی ڕاستەخۆ لە نێوان هەردوولا ئەنجام بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، بە هەموو توانایەکەوە ڕێگری لە ئێران دەکەین لە خاوەندارییەتی ئێران بۆ چەکی ئەتۆمی.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ هەڕەشەی کردووە ئەگەر ئێران و ئەمریکا نەگەیشتنە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئەو وڵاتە، هێزی سەربازی دژی ئێران بەکاربهێنن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان و پزیشکیان پرسی سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: دەستبەرداری کورد نابین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





