گۆڕستانێک لە کەرکووک دەدۆزرێتەوە و زیاتر لە هەزار ڕووفاتی ئەنفالی تێدایە
- کوردستان
- 12 نیسان

وێنەی ئەو ژمارە چالاکوانەی لە کەرکووک گۆڕستانەکەیان دۆزیوەتەوە
ئاڤا نیوز
لە نزیك سەربازگەی كۆنی تۆپزاوە گۆڕستانێک دۆزراوەتەوە کە بەپێی بەڵگەنامەکان گۆڕی زیاتر لە هەزار ئەنفالکراوی تێدایە کە لەدوای ئەشکەنجە گیانیان لەدەستداوە و لەو گۆڕستانەدا بەخاک سپێردراون.
چیرۆكی سەرەكی: ژمارەیەك چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەنفال لە کەرکووک، گۆڕستانێکیان لە نزیک گوندی تۆپزاوە دۆزیوەتەوە کە ڕووفاتی ئەنفالکراوانی تێدایە، داواش لە فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەكەن، لەڕێگەی پزیشكی دادی كەركووكەوە لێكۆڵینەوە لە بەڵگە بەدەستهاتووەكان بكەن و لە دروستی ناسنامەی ئەو تەرمانە دڵنیاببنەوە كە لە سەردەمی بەعسدا و لەكاتی شاڵاوەكانی ئەنفال، لە سەربازگەی تۆپزاوە كوژراون یاخود لەژێر فشاری ئەشكەنجە و ئازاردا گیانیان سپاردووە.
لێدوانی فەرمی: هێمن حەسیب، چالاکوانی بواری جینۆساید و ئەنفال لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دوای بەدواداچوون و كاری بەردەوامی ساڵێك و شەش مانگ، بەڵگەی پێویستمان كۆكردووەتەوە كە ژمارەیەكی زۆر لەو گیراوە كوردانەی لەكاتی ڕژێمی بەعس لە سەربازگەی تۆپزاوە هێڵدراونەتەوە، لەژێر فشاری ئەشكەنجەدان و ئازاری زۆردا، گیانیان سپاردووە و بەشێوەی گۆڕی تاك لەلایەن شارەوانیی ئەوسای كەركووك لە گۆڕستانێكی نزیك گوندی تۆپزاوە نێژراون".
زانیاریی زیاتر: هێمن حەسیب ڕاشیگەیاندووە، "داوا لە فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەکەین لەڕێگەی پزیشكی دادی كەركووكەوە، لێكۆڵینەوە لە بەڵگە بەدەستهاتووەكان بكەن و ڕووفاتی قوربانییان جیابكرێنەوە، بەو پێیەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان تەنیا لە دەسەڵاتی فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بەكۆمەڵەكاندایە".
باكگراوند: شاڵاوەکانی ئەنفال کە لەلایەن ڕژێمی پێشوی بەعس دژ بە گەلی کورد لە هەشت قۆناغدا جێبەجێکرا، دوای تێپەڕبوونی 37 ساڵ بەسەر تاوانەکەدا و دۆزینەوەی تەرمی هەزاران قوربانی، هێشتا دەیان گۆڕی بەكۆمەڵ كە ڕووفاتی هەزاران قوربانیانی تێدایە، نەدۆزراونەتەوە و ئاشكرا نەكراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن