
ئاڵای ئێران - ئاڵای ئەمریکا
ئاڤا نیوز
براین کاتۆلیس، شرۆڤەکاری پەیمانگی ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست لە ئەمریکا بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی وتووە، چانسی سەرکەوتنی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پەنجا بە پەنجایە.
پێدراوە ڕاستەکان: بەپێی شرۆڤەکانی کاتۆلیس، یان ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێران، یان ترەمپ وەکو چۆن سەردانی کۆریای باشووری کرد و لەسەر سنوور لەگەڵ کیم جۆن ئونگ، سەرۆکی کۆریای باکوور کۆبووەوە، بەهەمان شێوە سەردانی ئێران دەکات بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامە لەگەڵ ئێران.
- کاتۆلیس پێی وایە، ترەمپ لەو دانوستاندنانە شتێکی هەر دەست دەکەوێت، بەڵام پێشبینی ناکات بتوانێت ڕێگری لە ئێران بکات کە ببێتە خاوەنی چەکی ناوکی لە ناوچەکەدا.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ پێشووتر وتوویەتی، "ئامانجی سەرەکی من ئەوەیە ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ناوکی، ئەگەریش ناچار بین، ئەوا هێزی سەربازی بەکار دەهێنین".
- "بێگومان ئیسرائیلیش لەو هێرشەدا بەشدار دەبێ لەگەڵمان، ڕەنگە هەر ئەو سەرپەرشتیشی بکات، بەڵام ئەمریکا بڕیارەکە دەدات و کەسیش بۆی نیە ڕێگریمان لێبکات. ئیسرائیلیش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەڕێکی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، کۆشکی سپی بە کردەیی پێداچوونەوەی بەو شوێنانە کردووە کە ئەگەر هەیە هێرشیان بکاتە سەر لە ئێران، وەکو وێستگە ئەتۆمییە سەرەکییەکان، ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی و فرۆکەی بێ فڕۆکەوان.
- ڕەنگە هێرش بکرێتە سەر ژێرخانی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لەگەڵ وێستگەی هەناردەکردنی نەوت لە دوورگەی خارکی سەر ئاوەکانی کەنداو.
لەهەمان کاتدا: ئەو ماڵپەڕە لە زاری بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمریکاوە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، ئەگەر ئامانجی ئەو هێرشانە ناسەقامگیرکردنی ڕژێمی ئێران بێت، دەکرێ یەکێک لە ئامانجەکانی دیکەش هێرشکردنە سەر نووسینگە و بارەگاکانی فەرماندەییەکانی سوپای پاسداران بێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتە: ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە وردەکاری دانوستاندنەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ، ئێران پێشنیازێک پێشکەش دەکات بۆ هاوکاریکردن بۆئەوەی بگەن بە ڕێککەوتنێکی کاتی لەبارەی چەکی ناوکی، ئەمەش ڕێگا خۆش دەکات بۆ دانوستاندنی فراوانتر و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
- وەکو ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ئەڵێ، ئێران پێی وایە، گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش لەماوەی دوو مانگدا شتێکی واقعی نییە، لەئاماژەیەکدا بۆ ئەو ماوەیەی کە سەرۆک ترەمپ دیاریکردبوو.
- ڕێککەوتنە کاتیەکەش کە ئێران داوای دەکات، ڕەنگە بەشێک لە چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵپەسێردرێن، بۆئەوەی پشکنەرەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان زیاتر دەستیان بگات بە وێستگە ناوکییەکانی ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جووتسایدی حاجی ئۆمەران دەکاتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسیحییەكان دژی لێدوانێكی بافڵ تاڵەبانی دەوەستنەوە
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەک مانگدا 80 بوومەلەرزە لە عێراق ڕوویانداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

خێزانێکی کورد لە ئەڵمانیا بە زۆر دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو گەشتیار لە فەرەنساوە بە پایسکیل هاتوون بۆ کوردستان و سەرسامن بە سەقامگیرییەکەی
7 کاتژمێر لەمەوپێش

براندی ئۆتۆمبێلی سەرۆکی چین دەهێنرێتە کوردستان
1 تشرینی دووەم




