ئەندامێکی لۆردانی بەریتانیا بۆ ئاڤا: بەریتانیا پشتیوانێكی سەرەكیی هەرێمی كوردستانە
- کوردستان
- 14 نیسان

جۆن مان، ئەندامی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی پشتیوانێکی سەرەکیی هەرێمی کوردستانە و کاریش دەکات بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە سێکتەرە جۆراوجۆرەکاندا.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی بەریتانی کە پێکهاتوون لە ئەندامانی ئەنجوومەنی لۆردان و پەرلەمانی بەریتانیا و یەکێتيی ئەوروپا و وەزیری ناوخۆی حکومەتی سێبەری بەریتانیا و شارەوانيی لەندەن، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و بەنیازن لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە.
بابەتە ستراتیژییەکە: مەبەستی هاتنی شاندەکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیایە بەتایبەت لەپرسی کۆچبەران و پەرەپێدانی هاوکاریی سیاسی و ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی بازرگانی بەمرۆڤەوە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: جۆن مان، ئەندامی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا تایبەت بۆ ئاڤا قسەی کرد و ڕایگەیاند، بەریتانیا پشتیوانێکی سەرەکیی هەرێمی کوردستانە و پابەندە بە بەردەوامی ئەو پشتیوانییە و کاریش دەکات بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە کەرتە سەرەکییەکان لەوانەش: حوکمڕانی، ئابووری، ئاسایش و ئاڵوگۆڕی کولتووری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەریتانیا واژۆ کرا بە ئامادەبوونی سەرۆکى حکومهتى ههرێمی کوردستان و نوێنەری بازرگانيی شا چارلس بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، کە وەزارەتهکانى ناوخۆ، کشتوکاڵ، تەندروستی و وەزارەتی بازرگانی هاوبەش و سوودمەندی سەرەکین لێى.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە