
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
ئاڤا نیوز
هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆبوونەوە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی پۆستەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ جارێکی دیکە هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە بارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم کۆبوونەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی لەوبارەیەوە دەڵێت، "لەمەولا کۆبوونەوەکان چڕتر دەکرێنەوە"، بابەتی پۆست و دابەشکارییەکان دەخرێنەڕوو هەروەها گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان هەردوولایە کە تێیدا باسی دابەشکردنی پۆستەکان بکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە پیرمام زیاتر لە کاتژمێرێک بەردەوام بووە.
زانیاریی زیاتر: شاندی دانوستانکاری یەکێتی کە سەردانی پیرمامی کردووە، قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی دەکات و ڕێواس فایەق و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ئەندامییەتی دەکەن.
- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی و سەرۆک شاند، د.پشتیوان سادق و د.ئومێد سەباح ئەندامییەتی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
حەماس ڕازی بوو بە ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو عومرەکارەی بە ڕێگەی وشکانی گەڕاوەتەوە قەرەبوو دەکرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامى تاقیکردنەوەى توانستی زمان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژەی وەبەرهێنان جێبەجێكراون