بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان: بارانی چەند ڕۆژی ڕابردوو کاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاوی بەنداوەکان نەبووە
- کوردستان
- 17 نیسان

دیمەنێک لە بەنداوی دەربەندیخان
ئاڤا نیوز
هەرچەندە بڕێکی زۆر باران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باریوە، بەڵام بەنداوەکان سەرڕێژ نەبوون، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئەو بارانە کاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاوی بەنداوەکان نەبووە".
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانی بەلێزمە بەڕێژەیەکی زۆر باری، ئەوەی جێی سەرنج بوو لە بەشێک لە ناوچەکان ئاو کۆبووەوە و گرفتی دروست کرد، بەڵام هیچ بەنداوێك بەهۆی ئەو بارانبارینەوە سەرڕێژ نەبوو.
لێدوانی فەرمی: ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان لە وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: کاریگەریی بارانبارینەکە بەتایبەت لە بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان دەرنەکەوتووە، داهاتی ئاوی بۆ بەنداوە گەورە و بچووکەکانیش زۆر کەم بووە، هیچ بەنداوێکی بچووکیشی سەرڕێژ نەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: "ئەمساڵ باسی سەرڕێژبوونی بەنداوەکان ناکەین، چونکە ڕێژەی بارانبارین کەم بوو".
ژمارەکان وادەڵێن: لە هەموو بەنداوەکان بەدیاریکراوی بەنداوی دەربەندیخان و دووکان زیاتر لە سێ ملیار و 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خەزنکراو هەیە.
زانیاریی تایبەت: ئێستا 12 بەنداو پلان و بەرنامەی دروستکردنیان هەیە، بەشێکیان کارکردن تێیاندا دەستیپێکردووە، بەڵام بەشێکیان لەبەر نەبوونی سیولەی نەقدی لە بانکەکان، تاوەکوو ئێستا نەتوانراوە دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێت.
باکگراوند: هەرێمی کوردستان خاوەنی سێ بەنداوی گەورە و 21 بەنداوی بچووک و مامناوەندە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 21 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئوردن لە دوبەی کۆبوونەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بەشێکە لە چارەسەر






