
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لێدوانەکەی سوودانی لە سلێمانی بۆ بانگهێشتکردنی سەرۆکی سووریا بۆ بەغدا و بەشداریکردنی لە لوتکەی عەرەبی کاردانەوەی لە عێراق لێدەکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە یەکەم ڕۆژی دیداری سلێمانی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکێک بوو لە میوانە سەرەکییەکانی دیدارەکە، بەشداری لە پانێڵێکدا کرد و ڕایگەیاند، نامەی بانگهێشتکردنی فەرمیمان بۆ سەرۆککۆماری سووریا ناردووە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کە لای عێراقییەکان بە ئەبو محەممەد جۆلانی ناسراوە، پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەو پێیەی دەستی بە خوێنی عێراقییەکان سوورە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیداری سلێمانی ڕایگەیاند: بە فەڕمی نامەی بانگهێشتکردنم بۆ ئەحمەد شەرع ناردووە و ئامادەم لە بەغدا پێشوازی لێبکەم.
کاردانەوەکان: ئەو لێدوانەی سوودانی هەر زوو کاردانەوەی لایەنە سیاسییەکانی لەسەر ئاستی کەسی بەدوای خۆیدا هێنا، چونکە ئەحمەد شەرع پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
٠ عەباس موسەوی، ڕاوێژکاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: بانگهێشتکردنی شەرع بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی دوو لایەنی هەیە، یەکەمیان بەرپرسیارێتی حکومەتە لەسەر داوای کۆمکاری عەرەبی، لایەنی دووەمیش ڕەتکردنەوەی جەماوەرییە.
٠ عادل مانع، توێژەری کاروباری سیاسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بانگهێشتی شەرع بۆ بەغدا بەهۆی بەشداریکردنی لە کردەوە تیرۆریستییەکان له عێراق، ڕەتکراوەتەوە و دەڵێت: دەسەڵاتی دادوەری عێراق بڕیار لەسەر تاوانەکانی شەرع بەرامبەر عێراقییەکان دەدات، بەو پێیەی ئەم بابەتە دەکەوێتە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئەو.
لە لایەکی دیکەوە: سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان، بەڵام سووریا و عێراق خوازیاری بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیانن، هەر لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق سەردانی دیمەشقی کردو لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە 17ـی ئایار، لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
پەکەکە کشانەوەی هێزەکانی لە ناوچەیەکی دیکە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر چەند کامێرایەکی دیکەی تۆمارکردنی سەرپێچی دەکەونە کار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
42 خولەک لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کاسبکارێک له ههولێر پارهی دۆزیوهتهوه و به دوای خاوهنهكهیدا دهگهڕێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی متمانە بە ویلایەتی دووەمی سوودانی ناداتەوە
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک






