
دیمەنی پێشمەرگەیەکی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەو پێشمەرگەی كە لەلایەن كاندیدێكی دەرچووی حیزبی تەقەدووم، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ماڵەكەی گوللـەباران كرا دەڵێت: لەماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، چەندینجار هەڕەشەم لێكراوە كە دەبێت واز لە پێشمەرگایەتی بهێنم.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 15ـی ئەم مانگە، موهەیمەن حەمدانی، کاندیدی دەرچووی حیزبی تەقەدووم، خۆی و پاسەوانەكانی هێرشیان کردە سەر ماڵی پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی لە قەزای دووبزی سنووری پارێزگای کەرکووک و دەستڕێژی گوللە لە ماڵی ئەو پێشمەرگەیە كرا، لەسەر سكاڵای ئەو پێشمەرگەیە، هێزە ئەمنییەكان حەوت لە پاسەوانەكانی حەمدانی ـیان دەستگیركردووە، هاوكات سوپای عێراق، نووسراوی ڕەوانەی بەغدا كردووە بۆ ئەوەی ئەگەر موهەیمەن حەمدانی پارێزبەندیی پەرلەمانتاری نەبێت، دەستگیری دەكەن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد خەلەف، ئەو پێشمەرگەی كە لەلایەن كاندیدە دەرچووەكەی تەقەدووم هێرشی كراوەتە سەر، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن؛ ئەوكاتەی پشتیوانیی لە سەرخستنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە، چەندینجار هەڕەشەی لێكراوە و سووكایەتی بە خۆی و خانەوادەكەی كراوە، هاوڕێكانی لە هێزی زێرەڤانی شایەدن.
باسی لەوەشكرد، ئێستاش هەڕەشەی لێكراوە كە دەبێت واز لە پێشمەرگایەتی بهێنێت، ئەگینا ژیانی دەكەوێتە مەترسییەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو پێشمەرگەیە دووپاتیشی كردەوە، كە موهەیمەن حەمدانی خۆی هاتووەتە سەر ماڵەكەی و بە دەمانچە، تەقەی لە ماڵەكەی كردووە و دایكی پێشمەرگەكە و برا بچووكەكەی شایەدحاڵی ڕووداوەكەن.
ئەمەش بزانە: ئەحمەد خەلەف ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، كاندیدەكەی لیستی تەقەدووم بەئەنقەست، پۆستەری لەبەردەم ماڵەكەی من هەڵدەواسی تا بزانێت كاردانەوەم چییە، بۆ ئەوەی پاساوێكیان هەبێ بۆ هێرشکردنە سەر ماڵەکەم؛ جگە لەوەش لەسەر هەڵواسینی وێنە و پۆستەری كاندیدانی پارتی، دووچاری ئازار و سووكایەتیی زۆر بووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






