لە هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوونی ئاژەڵان دەکرێت
- تەندروستی
- 17 نیسان

دەرمان ڕێژکردنی شوینی مانەوەی ئاژەڵان
ئاڤا نیوز
نەخۆشی تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە پارێزگای کەرکووک و دوو حاڵەتی نوێش تۆمار کراوە، وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییە کردووە.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی گوزراوەی ڤایرۆسییە و بەچەند ڕێگەیەک دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، کە زۆرجار کەسی تووشبوو بەم ڤایرۆسە گیان لەدەستدەدات.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر میقداد ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی تای خوێنبەربوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئامادەکاری کراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییە و ساڵانە لە کۆتای مانگی چوار ئاژەڵەکان دەشۆردرێن و دەرمانیان پێ دەدرێت دژی ئەم نەخۆشییە، هەڵمەتەکە یەکشەممە لە سلێمانی دەستپێدەکات، دواتر لە پارێزگاکانی دیکە دەستپێدەکات، بەڵام دەبێت کەشوهەوا لەبار بێت ئینجا دەستبە هەڵمەتەکە بکرێت، چونکە ئاژەڵەکان دەشۆردرێت ئەگەر کەشوهەوا سارد بێت ناتواندرێت کارەکە بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، خۆشبەختابە لە هەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تا خوێنبەربوون تۆمار نەکراوە، بەڵام ساڵانە وەزارەتی تەندروستی بە هەمانگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ هەڵمەتی کوتان ئەنجام دەدات بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان لە سنووری پارێزگای كەركووك، دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار كراون كە یەكیان لە شارەدێی تازە خورماتووە و ئەوی تریان لە قەزای داقووقە، هەردوو تووشبووەكە لە نەخۆشخانەی گشتیی كەركووك خەوێنراون، دۆخی تەندروستی یەكیان ناجێگیر و مەترسیدارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت






