
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئاڤا میدیا بەوەی كە سێ هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لە فرۆكەخانەی مالیزیا گیریان خواردووە و بوونەتە قوربانی باندەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤ، بە هەوڵی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە مالیزیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان.
چیرۆكی سەرەكی: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، سێ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە ببوونە قوربانی ئەو باندانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن، هانایان بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هێنا کە لەوێ فێڵیان لێکراوە و گیریان خواردووەو بێ پارەو پاسپۆرت و شوێن، ماون و لەدۆخێکی زۆر سەختدان.
چی ڕوویدا: ئەم سێ هاووڵاتییە لەلایەن باندێک هەڵخەڵەتێنرابوون بەوەی؛ گوایە لە ڕێگەی وڵاتی مالیزیاوە ڕەوانەی ئەوروپا دەكرێن، بەڵام دواتر دەرکەوتووە بەڵگەنامەکان ساختەن و لە فڕۆکەخانە گیریان خواردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئاگاداربوونەوەمان بە كێشەكە، هەرزوو بەدواداچوونمان بۆ کێشەی ئەم سێ هاوڵاتییە کرد و لەڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە و هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە مالیزیا، توانرا سۆراخیان بكرێت و پاسپۆرتی گەڕانەوەیان بۆ دەستەبەر بكەین.
زانیاریی زیاتر: یەکێکیان گەیشتووەتەوە هەرێمی کوردستان و دوو هاووڵاتییەکەی دیكەش کارەکانیان تەواو بووەو لەدەرفەتێکی نزیک ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 خولەک لەمەوپێش
لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دوای هێرشەکەی تەدموور؛ هێشتا متمانەم بە شەرع هەیە
- کولتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
6 خولەک لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
31 خولەک لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خانووێکی نوێ پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی شۆڕش دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە





