لە هەولێر جیاوازی نرخی شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل هاووڵاتیانی نیگەران کردووە
- کوردستان
- 18 نیسان

شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر
ئاڤا نیوز
جیاوازی نرخی شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە بازاڕ و چێشتخانە و شوێنە گشتییەکانی هەولێر، هاونیشتمانیانی نیگەران کردووە و داوای ڕێکخستنەوەی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل بەشێکی زۆر لەو هاووڵاتیانەی سەردانی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن پێویستیان بە شوێنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل هەیە، بەڵام جیاوازی نرخ لەو شوێنانە ئێستا هاونیشتمانیانی نیگەران کردووە و داوای ڕێکخستنەوەی دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی جیاوازی شوێنەوە نرخەکانیش گۆڕانکاری بەسەردا دێت، کەمترین نرخ لە هەولێر یەک هەزار دینارە و تاوەکو 30 هەزار دیناریش دەڕوات.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەوڵەکانمان لەم بارەیەوە دەستپێکردووە، بەردەم چاودێری ئەو شوێنانە دەکەین و چەند پارکینگێکیشمان سزاداوە.
- لە داهاتوودا پلانێک هەیە سیستمێکی پێشکەوتووی وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی هەولێر دابنرێت، بۆ ئەوەی چیتر بە هەڕەمەکی پارە لەسەر شۆفێران زیاد نەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە






