
ئامێری وزەی خۆر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێدانی قەرز بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دەستپێدەکات، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کارئاسانی پێویست بۆ هاووڵاتیان بکەن.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق ڕێکارەکانی پێدانی قەرزی بانکی بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری کارەبا بە وزەی خۆر دەرکرد، ئێستا دەستکراوە بە پێدانی پێشینەیەک بە هەر بانکێک بەبڕی 300 ملیۆن دینار و بانکەکانیش لەو بڕە پارەیە دەتوانن بڕی 30 ملیۆن دینار قەرز بۆ هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون بدەن، ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق لە وەرگرتنی ئەو قەرزە، سوودمەند بن.
لێدوانی فەرمی: سەنعان عەبدوڵڵا، وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لەپێناو پاکڕاگرتنی ژینگە و هەڵگرتنی موەلیدە ئەهلییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی داڕشتووە کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکیی کارەبای 24 کاتژمێری، قەرزی درێژخایەن بە هاووڵاتیان بدات بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی فشار لەسەر حکومەت و هاندانی خەڵکی بۆ بەکارهێنانی وزەی خاوێن.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی دەستەی ژینگە ئاماژەی بەوەشکرد، هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەوەکان لە وەزارەتی کارەبا، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و وەزارەتی شارەوانی هەماهەنگی دەکەن بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگرنەبەر لەگەڵ بانکەکان لەپێناو کارئاسانیکردن بۆ هاووڵاتیان بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر لە ماڵەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو فەرمانبەر و هاووڵاتییانەی کەوا هەژماری بانکی یەکێک لە بانکە ڕێگەپێدراوەکانی عێراقیان هەیە، ئاسانتر دەتوانن دەست بە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەکە بکەن، ئەوانەشی فەرمانبەر نین و هەژماری بانکیان نییە، دەتوانن لەڕێگەی کەفیل ڕێکارەکان دەستپێبکەن.
خاڵە ئەرێنییەکان: پرۆژەی پێدانی قەرز بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن و هاووڵاتیان لێی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 11 خولەک لەمەوپێش
پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پەردە لەسەر ژیانی نهێنی و ساتەکانی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لادەدرێت
11 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون






