ترەمپ هەڕەشەی ڕاگرتنی دانوستاندنەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات
- جیهان
- 19 نیسان
شەیری بکە لە:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لە ئۆڤڵ ئۆفیس
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کشانەوە لە نێوەندگیریکردن لەنێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بۆ ڕێککەوتی ئاشتی دەکات ئەگەر بێتوو "هیچ بەرەوپێشچوونێک لە گفتوگۆکان نەیەتە ئاراوە".
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامی هەیە و سەرەڕای کۆبوونەوە بەردەوامەکانی ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکراینا و دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان هەردوو دەوڵەت، هەنگاوەکان لە لایەن مۆسکۆ و کیێڤەوە بە ئاراستەی بەردەوامیی جەنگە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش هەڕەشەی دەستبەرداربوون لە هەوڵەکانی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەکات بەوەی کۆتایی بە دانووستاندنەکان دەهێنێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دانووستاندنەکانی لەگەڵ ڕووسیا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند: " هەر لایەن و کەسێک بیەوێت بەربەست بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ڕێککەوتننامەی ئاشتی دروست بکات: گەمژەیە، ڕێگە نادەم هیچ وڵاتێک هەوڵەکانی ئێمە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت بە تایبەت ڕووسیا، دەرفەتی گەورە هاتۆتە پێش و دەتوانین بە کاریبێنین بۆ ڕاگەیاندنی ئاشتی."
زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ، نیگەرانی خۆی لە مامەڵەی ڕووسیا و ئۆکراینا دەربڕی و دەڵێت، دەبێت مۆسکۆ و کیێڤ نیازی ڕاستەقینە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پیشان بدەن و لە ئەگەری بەردەوامیان لە قورسکردنی دۆخی جەنگ و زیادکردنی بەربەستەکانی بەردەم ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ئەوا دەستبەرداری هەوڵەکانی لە پێناو کۆتاییهێنان بە جەنگ دەبێت و دانووستاندنەکان لەگەڵ ڕووسیا کۆتایی پێدەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەم گەڕە لە دانیشتنەکانی پێشووتر زۆر باشتر بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە ئیسلام ئاباد؛ 30 کەس کوژران





