
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان ئێستا چاوەکان لەسەر ڤاتیکانن کە پاپای نوێ کێ دەبێت.
وێنەگەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە 2025-04-21، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوای مردنی پاپا، تەرمەکەی دەگوازرێتەوە بۆ شەقامی سانت پیتەر لە ڤاتیکان کۆمەڵێک رێورەسمی ئاینی چڕ بەڕێوەدەچن و سەرۆک و سەرکردە و کەسایەتی ئاینی جیاوازی جیهان ئامادەیی ئەم مەراسیمە دەبن و لە زۆربەی وڵاتان پرسەی گشتیی ڕادەگەیێنرێت.
شێوازی جێبەجێکردن: سەرەتا دوای ئەوەی پزیشکەکان هەواڵی مردنی رادەگەیەنن، کەسێک کە بە خزمەتکاری ژوور دەناسرێت، دەچێتە لای پاپا و بانگی دەکات هەڵبستێتەوە، دوای ئەوەی هیچ ئەنجامێکی نابێت، ڤاتیکان بە ڕەسمی هەواڵی مردنەکە رادەگەیەنێت، هەر راستەوخۆ دوای ئەوە ئەو ئەڵقەیەی پاپا کە وەک مۆر و واژۆ بەکاردێت دەشکێنرێت و نۆ رۆژ پرسە رادەگەیەندرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی رابردوو پاپا فرانسیس، واژۆی لەسەر ڕێوشوێنەکانی بەخاکسپاردنی خۆی کرد، ئاسانکاری لە هەندێک لە ڕێورەسمەکانی ئەو بۆنەیەدا کرد و بەشێکی دیکەشی زیادکرد.
دوای مردنی پاپا فڕانسیس کێ دەبێتە پاپای ڤاتیکان و چۆن هەڵدەبژێردرێت؟
دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی ناشتنی پاپا، ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ دەکرێت. کاردیناڵەکانی کاسۆلیک لە کەنیسەی سیستین لە ڤاتیکان کۆدەبنەوە و لە کەنیسەکە نایەنە دەرەوە هەتا کەسێک بۆ شوێنگرەوەی پاپا هەڵنەبژێرن، تەنانەت ئەگەر چەند رۆژ و هەفتەیەکیشیان پێبچێت.
زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک لە کاردیناڵی کاسۆلیک ناویان وەک بەربژێری شوێنگرەوەی پاپا فرانسیس هاتووە، کە کاردینال بارۆلین، ئەمینداری نهێنی ڤاتیکان، پیتەر ئێردۆ کە پێشتر سەرۆکی کۆنگرەی قەشەکانی ئەوروپا، لویس ئەنتۆنیۆ تاگل کە بەرەگەز فلیپینییە، ماتیۆ زوبی سەرۆکی ئەنجومەنی قەشەکانی ئیتاڵیا لە دیارترینیانن.
ئەو کەسەی وەک پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵدەبژێردرێت، پێویستە لە 252 کاردیناڵ 138ـیان لە دەنگدانێکی نهێنیدا دەنگ بدەن و لەو ژمارەیەش دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لەو ماوەیەی کاردیناڵەکان لە کەنیسەی سیستین دەمێننەوە، رۆژانە دەنگدانەکان دووبارە دەکەنەوە تا بە مەبەستەکەیان دەگەن، بۆ هەر جارێکیش دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان کاغەزی دەنگدانەکان دەسوتێنن و دووکەڵی ڕەش لە دوکەڵکێشی کەنیسەکە دەردەچێت، بەڵام دواجار کە بەربژێرەکە توانی دەنگی پێویست بهێنێت کاغەزی دەنگدانەکە دەسووتێنرێت و دوکەڵێکی سپی لێوەدەردەچێت وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە و ناوی پاپای نوێ لە ڤاتیکانەوە بە ئامادەبوونی خەڵکی وڵاتە ڕادەگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: چاوەڕێی ئۆکرایناین بۆ دەستپێکردنی دانووستان
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی پاکستان داوا لە هیندستان دەکات چەکی ئەتۆمی بەکارنەهێنێت
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی کەنەدا: خیانەتی ئەمریکا لەبیر ناکەین
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ناچارم ئەمریکا و هەموو جیهان بەڕێوەببەم