
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولیر لە بەسەرکردنەوەی فێستیڤاڵی نەخۆشخانەنەی نانەکەلی
ئاڤا نیوز
وەک پاڵپشتییەک بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە، سێیەمین فێستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەکەلی لە شاری هەولێر دەستیپێکرد.
وێنە گەورەکە: بۆ سێیەمین ساڵ لەسەر یەک فێستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەکەلی بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.
لێدوانی فەرمی: هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو فێستیڤاڵەکە شوێنەکەی فراوانتر کراوە و هاونیشتمانیان زیاتر بەدەم فێستیڤاڵەکەوە هاتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە فێستیڤاڵەکەدا 70 خێوەت کە کاری فرۆشتنی خواردنە کوردەوارییەکان، تابلۆ و چەندین کەلو پەلی کاری دەستی دەکەن، لەکۆتاییەکەشیدا هەندێکیان نیوە و هەندێکی دیکەشیان تەواوی داهاتەکە دەخەنە نێو سندوقی هاوکاری نەخۆشخانەی نانەکەلی، ئەمە لەپاڵ هاوکارییە ماددیەکانی بەشێک لە قوتابخانە و پەیمانگا تایبەتیەکان.
ئەمەش بزانە: کۆکردنەوەی داهات لە فێستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەکەلی، هەوڵێکە بۆ گەڕاندنەوەی هیوا بۆ نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجە، بۆ ئەوەی دووبارە لاپەڕەیەکی نوێ ژیان هەڵبدەنەوە و خەون و ئامانجەکانیان بەدی بێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات






