لیژنەیەک لەسەر ستیكەرەكانی نێو کۆگا سووتاوەکەی دەرمان لە هەولێر پێکدەهێنرێت

شەیری بکە لە:
لیژنەیەک لەسەر ستیكەرەكانی نێو کۆگا سووتاوەکەی دەرمان لە هەولێر پێکدەهێنرێت

ساتی سووتانی کۆگاکەی دەرمان

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی ڕایدەگەیەنێت، ستیکەرەکانی نێو کۆگا سووتاوەکەی دەرمان لە هەولێر کۆنن و ڕەتکراونەتەوە، بۆ لێکۆڵینەوە لە بوونی ئەو ستیکەرانەی کە هەڵگیراون و بەکارنەهێنراون، وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی پێکهێناوە.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگای هەولێر – گوێر، ئاگر لە سێ کۆگای دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی کەوتەوە، لە یەکێک لە کۆگا سووتاوەکان هەندێک ستیکەری دەرمان دەرکەوتوون کە بەکارنەهێبراون.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشک" KMCA" بڵاوی کردووەتەوە، دوای تەواوبوونی پڕۆسەکانی کوالیتی و پشکنین و پێدانی مۆڵەتی بەکارهێنان بە بەرهەمه تۆمارکراو و پشکنراوەکان، ستیکەری نوێی دەرمان بە سیستەمی نوێی دژەساختە دەدرێت بە کۆمپانیای هاوردەکار تاوەکو بخرێتە سەر دەرمان و بابەتە پزیشکییەکان پێش دەرچوونی لە کۆگا بۆ ناو بازاڕەکانی کوردستان و عێراق، کە ئاساییە ئەگەر پڕۆسەکە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بێت تاڕادەی جیاکردنەوە، هەڵگرتن و لابردنی بڕەکانی دەرمانی ئێکسپایەر و بەسەرچوو، لەهەر پابەندنەبوونێکی هەر کۆمپانیایەک بەم پڕۆسەیە لەسەر بەرهەمەکانیان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.

ئەگەر ئەم بڕەی ستیکەری کۆنی ڕەتکراوەی هەڵگیراو بەفەرمی وەرنەگیرابێت یان گومان لەسەر پڕۆسەکە هەبێت یان تەواوی ستیکەر و دەرمانەکان تۆمارکراوی فەرمی نەبێت، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، بۆ لێکۆڵینەوە لە بوونی ئەو ستیکەرانەی کە هەڵگیراون و بەکارنەهێنراون، وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی پێکهێناوە. ئەمڕۆ هەردوو تیمەکانی چاودێریکردن و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکە و تیمەکانی پشکنینی وەزارەتی تەندروستی گەیشتنە شوێنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ