وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی ئاڤا بەڵێنی چارەسەریی گرفتەكانی بەردەم نەشتەرگەریی نەخۆشێك دەدات
- تەندروستی
- 17 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی لەڕێگەی بەرنامەی مۆری ئاڤاوە دێتە سەر هێڵ و بەڵێنی چارەسەریی سەرجەم گرفتەكانی بەردەم نەشتەرگەیی كچێكی تەمەن شەش ساڵان دەدات.
چیرۆكی سەرەكی: بەهۆی ڕێكارە ئەمنی و كارگێڕییەكانی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی جگەر، ژیانی كچێكی تەمەن شەش ساڵان بە ناوی جودی محەممەد لەمەترسیدایە؛ پزیشكەكان وتوویانە، "دەبێت لە زووترین كاتدا نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ بكرێت"، باوكی دەڵێت: "ئامادەم جگەری خۆمی پێشكەش بكەم و بڕی چوار دەفتەر دۆلاری نەشتەرگەرییەكەش هەرچۆنێك بێت دابین بكەم، بەڵام ڕێكار و ڕۆتینە یاسایی و ئەمنی و كارگێڕییەكانی بەردەم نەشتەرگەرییەكەیە، كاتێكی زۆر دەخایێنێت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش تەندروستیی كچەكەم خراپتر دەبێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجامدانی نەشتەرگەریی گواستنەوەی ئەندامەكانی جەستە، پێویستی بە ڕەزامەندیی ئاسایش و دەزگا ئەمنییەكان هەیە، لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ.
لێدوانی فەرمی: لەكاتی خستنەڕووی كەیسی ئەو كچە لە بەرنامەی مۆری ئاڤا، بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی كرد و ئامادەیی وەزارەتەكەی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە ئاسانكارییەك لەپێناو چارەسەركردنی گرفت و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنەوەی جگەر بۆ جودی.
کاریگەریی و کاردانەوەکان: محەممەد ئەبوبەكر، باوكی جودی، سوپاسی ئاڤای كرد كە هەمووكات بەدەم چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵكەوەیە و لە زووترین كاتدا لایەنی پەیوەندیدار دەهێنێتە سەر هێڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






