
دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی
ئاڤا نیوز
ڕۆژی 22ـی نیسانی ساڵی 1898 میقداد مەدحەت بەدرخان، لە قاهیرە یەکەم ڕۆژنامەی بەناوی "کوردستان" بە چاپ گەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی فشاری عوسمانییەکان و نەبوونی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە تورکیا، میقداد مەدحەت بەدرخان لە ساڵی 1891 قاهیرەی کردە شوێنی نیشتەجێ بوونی، دوای حەوت ساڵ ڕۆژنامەی کوردستانی لەسەر ئەرکی خۆی بە چاپ گەیاند، لەماوەی چوار ساڵدا لەگەڵ عەبدولرەحمان بەدرخانی برای 31 ژمارەیان لێ دەرکرد. بەڵام لە چەند وڵاتێکی جیاواز. ڕۆژنامەکە 15 ڕۆژ جارێک دوو هەزار دانەی لێ چاپ دەکرا و بەخۆڕایی دابەش دەکرا.
لێدوانی فەرمی: د.مەغدید سەپان، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ بە ئاڤا میدیای وت، ئامانجی میقداد مەدحەت بەدرخان ئەوەبوو لە ڕێگای ڕۆژنامەی کوردستان خەڵک هانبدات بۆ خوێندەواری و هۆشیاریان بکاتەوە بەرامبەر ئەو ستەمەی دەسەڵاتی عوسمانی لە کوردی دەکرد، بۆیە لە نووسینەکاندا فەرموودە و ئایەتی کردووە بە پاڵپشت بۆ نووسینەکان.
د.مەغدید سەپان ئەوەش دەڵێت: دیاریکردنی ڕۆژی 22ـی نیسان هەڵەیە، چونکە لەسەر لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەکە ڕۆژی 9ـی زولقەعدەی ساڵی 1315ـی هیجری نووسراوە، ئەم ڕێککەوتە بەرامبەر ساڵی زاینی دەبێتە 21ـی نیسان.
بۆچی گرنگە: لەگەڵ بە چاپ گەیاندنی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دەروازەیەکی نوێ کرایەوە بۆ بە چاپ گەیاندنی چەندین ڕۆژنامەی دیکە. ناوەرۆکی ڕۆژنامەی کوردستان لەسەر شێوەی وتار بوو، بریتی بوو لە هاندانی خەڵک بۆ خوێندەواری و هۆشیارکردنەوەیان لە ئاست زوڵم و ستەمی عوسمانییەکان. سەرجەمی بابەتەکان پشت بەستوو بوون بە ئایەت و فەرموودە، جگە لەوە شیعری شاعیرانی وەک نالی و حاجی قادری کۆیش لە وتارەکان بەکارهاتوون.
لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 21-4-2021 بە بڕیاری ژمارەی چوار، ڕۆژی 22ـی نیسانی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەری دەستنیشان کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارە یەک تا پێنجی ڕۆژنامەی کوردستان لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر دەرچوو، بەڵام بەهۆی نەخۆشكەوتنی و فشاری دەسەڵاتدارانی عوسمانییەوە، میقداد بەدرخان بەرپرسیارێتیی دەركردنی ڕۆژنامەی كوردستانی خستە ئەستۆی (عەبدولڕەحمان بەدرخان)ـی برای و لە ژمارە پێنج بەدواوە لەلایەن براكەیەوە دەرچوو.
- لە ژمارە شەش تا 19 لە ژنێفی پایتەختی سویسرا و لە ژمارە 20 تا 23 دووبارە لە قاهیرە، ژمارە 24ـیش لە لەندەن و ژمارە 25 دووجار دەرچووە، یەكەمیان لە شاری لەندەن و دووەمیشیان لە شاری فۆكستۆن هەر لە بەریتانیا و ژمارە 26 تا 29 لە شاری فۆكستۆن، ژمارەكانی 30 و 31 جارێکی دیکە لە ژنێف دەرچووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





