
وێنەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق-ئاژانسی هەواڵی عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، بڕیاریدا بەردەوام بێت لەخەرجکردنی پارە بۆ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی، لەسەر بەردەوامی خەرجکردنی بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و زمانی کوردیشی وەک زمانی فەرمی لە رەشنوسی یاسای دادنووسیدا جێگیر کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی 12ی ساڵی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، 69 ملیار و 230ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەروەها رەشنوسی هەمواری یەکەمی یاسای دادنووسی ژمارە 33ی ساڵی 1998ی پەسەندکرد و لە ماددەی 16ی ڕەشنوسەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی دوو زمانی فەرمین بۆ پێشکەشکردنی نوسراو و بەڵگەنامەکان لە فەرمانگەکاندا.
باکگراوند: ڕۆژی 10-06-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، سێ ملیۆن و 789 هەزار و 360 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 950 هەزار دەنگدەر کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان دەرهێناوە یان نوێیان کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت





