فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری دواکەوتنی مامەڵەی خانەنشینانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات
- کوردستان
- 24 نیسان
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی بەشێک لە خانەنشینانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات، کە لەساڵی 2024 خانەنشین بوونە و تاوەکو ئێستا تەنها شەش مووچەى بنەڕەتیی مۆڵەتی کۆکراوەیان پێدراوە و 12 مووچەکەی ئیکڕامیان وەرنەگرتووە، داواشیان کردووە لە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق سوودمەندبن و مووچەکانیان بە هاوتاکراوی وەربگرن.
وێنە گەورەکە: نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار خانەنشینی سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەساڵی 2024 خانەنشین کراون، هێشتا مووچەی مانگەکانی حەوت، هەشت، نۆ، دە و یازدەی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، جگە لەوەش هیچ مووچەکی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، بەو پێیەی مامەڵەی خانەنشینیان تەواو نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: پێشتر مەریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، مووچەی هیچ خانەنشینێکی زیندووی وەزارەتی ناوخۆ لە 500 هەزار کەمتر نابێت، 100 هەزارەکەی بژێویش دەیانگرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پەیوەست بەم بابەتە، ئاڤا زانیویەتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە بۆ ئەوەی ناویان لە لیستی خانەنشینی دەربهێنن و مووچەی ئەو پێنج مانگەیان بۆ ببەسترێت، و ئەمساڵ 100% بۆیان خەرج دەکرێت و چارەنووسی مووچەی مانگی دوازدەشیان، حاڵیان هاوشێوەی حاڵی هەر فەرمانبەرێکی دیکە دەبێت کە هێشتا دیار نییە ئەم مووچەیە، چی بەسەردێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خانەنشینانی وەزارەتی ناوخۆ بەمەرجی هەبوونی 'یو پی ئێن' مووچەکانی ساڵی ڕابردوویان بۆ خەرج دەکرێت، بەو پێیەی بەشێک لەو خانەنشینانە بەهۆی ئەوەی یو پی ئێنیان نەبووە، مووچەی چوار مانگی ساڵی 2024ـیان ڕاگیراوە، تاکو ئێستاش نازاندرێت قەرەبوو دەکرێنەوە یاخود نا، چونکە بەپێی قسەی مەریەم عوسمان؛ دەبێت تەرخانی دارایی هەبێت.
- دوای بەستنی مووچەش بۆیان، لیستێکی جیاوازیان بۆ دەکرێت و 12 مووچەکەی ئیکرامییەیان بۆ خەرج دەکرێت لەلایەن بەغداوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بەوەی بۆچی مامەڵەی خانەنشینانی ساڵی 2024 تەواو نەکراوە، پرۆسەکە بەم شێوەیە:
هەر فەرمانبەرێک کە خانەنشین دەبێت، سەرەتا دۆسیەی خانەنشینی بۆ تەواو دەکرێت، ئینجا دۆسیەکە بە قۆناغ دەڕوات لە فەرمانگە بۆ وەزارەت ئینجا بۆ بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سنوورەکەی، دواتر بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بۆ بەغدا، ئەمەش کاتێکی زۆری دەوێت.
- بەشێک لە خانەنشینان دەبێت نزیکەی ساڵێک و زیاتر لە ساڵێک چاوەڕێ بکەن تا مووچەیان بۆ دەبەسترێت، بۆ خێراکردنی ئەو پرۆسەش، دەسەڵاتی ڕاییکردنی مامەڵەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی شارەکان شۆڕکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- ژینگە
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ بەهۆی گەرماوە زیاتر لە هەزار پوورەی هەنگ لهناودەچن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت