
ئاڤا دیجیتاڵ
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت: هێرش بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ناڕەوایە و سەرکۆنەی دەکەین. پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین بۆ سەر سەروەری عێراق و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە هەرێمێکی دانپیانراوە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عیراقدا.
دهقی ڕاگهیهندراوهكه:
هێرش بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ناڕەوایەو سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل دەکەین. پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین بۆ سەر سەروەری عێراق و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە هەرێمێکی دانپیانراوە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عیراقدا.
ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێمان وایە هەر کێشەیەکی سیاسی-ئەمنی هەستیار لە نێوان وڵاتە دراوسێکاندا بەم شێوەیە تاکلایەنە و لە دەرەوەی تێگەیشتنی سیاسیی و ئەمنی هاوبەش، چارەسەر نابن و تەنها ئاڵۆزی و ژینگەی پەیوەندییە ئیقلیمییەکان تێکدەدەن کە سەرەنجام گەلانی عیراق نرخەکەی دەدەن.
لێرەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان بەتایبەتی خانەوادەی شەهید پێشڕەو دزەیی دەکەین وهیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەرکی سەرشانی حکومەتی فیدرالییە کە پێکهاتەیەکی ئیئتلافییە و پشتیوانی هەموو هێزە سیاسییەکانی هەیە، هەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە بۆ داکۆکی لەسەر سەروەری وڵات و ئاسایشی هاوڵاتیان و بەکردەوە یەکێتیی ریزەکانی گەلی عیراق دووپات بکاتەوە و هەیبەتی نێودەوڵەتی وڵاتەکە بپارێزێت.
پێویستە دامەزراوە رەسمییەکان هەرێم و پارتە سیاسیەکانیش بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عیراق رۆڵی زیاتر بگێڕن لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان.
ئارامی و سەربەرزی بۆ خەڵک و خاکی هەولێری پایتەختی کوردستان.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
16-01-2024

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات





